ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەو بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەڕدا لەناوچەی ئەلکێی شڕنەخ لە هەرێمی دەریێ وارا و کاتۆ ژیرکادا، هێزەکانمان یەکینەیەکی دوژمنیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵەوە. دواتر 30ی ئاب کاتژمێر 18:30 هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا.
30ی ئاب کاتژمێر لەنێوان 13:50 و 21:55 دا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی جیلۆی بچووکی هەرێمی زاپی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.
بەهۆی بۆردومانەوە زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,282