ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە 21 تاوەکو 27-08-2020، لە #هەولێر# هەشت هەزار و 394 پشکنین ئەنجامدراوە و هەزار و 570 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە. 64 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات هەزار و 760 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
لە پارێزگای #سلێمانی#ش پێنج هەزار و 10 پشکنین ئەنجامدراوە، 739 تووشبوو تۆمارکراون و 46 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، 923 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
لە پارێزگای #دهۆک#یش 16 هەزار و 881 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، 1070 تووشبوو تۆمارکراون و 20 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. هاوکات 355 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
لە پارێزگای #هەڵەبجە# 252 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، 87 تووشبوو تۆمارکراون و دوو تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، 116 تووشبوویش چاکبوونەتەوە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,985