بەبۆنەی (44) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی #کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان#ەوە جوانترین چەپکە گوڵی پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، کۆمەڵەکەتان هەرلەسەرەتاوە پێشمەرگە ئاسا ڕوبەڕووی زەبروو زۆرداری ڕژێمی بەعس بووەتەوە وپێشەنگی ڕاپەڕینەکانی خوێندکاران بوون وبونەتە خاوەنی مێژویەکی پڕ لەسەروەری وشانازیی له و پێناوەدا، وەلەسەردەمی ئەمڕۆیشدا بەهەمان نەفەس وبە پێشکەوتنی زیاترەوە داکۆکیکاری ماف و داواڕەواکانی خوێندکارانن، وەک فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانتان دەبین و پێکەوە لەپێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی ڕۆشنبیرو زانستخواز هاوکارو هەماهەنگ دەبین. هەرسەرکەوتو سەرفرازبن.
دکتۆرە جوان ئیحسان فەوزی
سەرۆکی فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
لەپەڕلەمانی عیراق
#25-04-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,995