بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بەبۆنەی بەستنی هەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بەئەمینداری گشتی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و ئەندامانی متمانەپێدراوی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و دۆستانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارم سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە ببێتەمایەی یەکڕیزیی نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستان و ڕەخسێنەری زەمینەی گەشەپێدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و سەرەتایەکی تازە بۆ پتەوترکردنی پەیوەندیی تەباییی نێوان هەموو نەتەوەو ئاینەکان لە هەرێمی کوردستان.
د. #ڕێواز فایەق#
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#29-12-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,084