$باکووری کوردستان$
- #موراد قەرەیلان# ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، لەتازەترین لێدوانیدا هەڕەشەی تۆڵە لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر #شەنگال# و #مەخموور# دەکات.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ماوەی حوکمی زیندانییەکی کورد بە ناوی #فەڕۆخ عەبدی# بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامی ئامانج کە ئێستا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ دایە؛ لە دوای کۆکردنەوەی حوکمەکانی ماوەی زیندانییەکەی بۆ 5 ساڵ زیندان زیاد کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی #جەمال نەبەز# گەییشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و پاشان بەرەو #سلێمانی# بەڕێکرا و لە #گردی سەیوان# نێژرا.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161318/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سلێمانی.. لە ڕێورەسمێکدا تەرمی د. جەمال نەبەز بە خاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سلێمانی.. لە ڕێورەسمێکدا تەرمی د. جەمال نەبەز بە خاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- هێزەکانی ئەمریکا لە خواروی شارۆچکەی #مەخموور# (رۆژئاوای #هەولێر#) بە تۆپی دوورهاوێژ #داعش#ی لە زنجیرە چیای قەرەچووخ بەرامبەر گوندەکای عەلیە ڕەش و بەردە سپی بۆردومانکرد.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و فڕۆکەکانی چاودێری لە کاتژمێر 03:00ی بەیانیی ئەمڕۆدا بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە. دوای ئەوە لە کاتژمێر 04:10 دا ناوچەی نێروە و ڕێکان لە سنووری شاری #ئامێدی# لە پارێزگای #دهۆک# لە باشوروی کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە بۆردومان کرا.[2]
- فاتح یڵدز باڵێۆزی تورکیا لە عێراق، ڕایگەیاند، داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە، کە ڕێگایان پێبدات کۆنسوڵخانەیەک لە #کەرکووک# دا بکەنەوە.[2]
- لە سەربەیانیی ئەمڕۆوە ئاسایشی #گەرمیان# گەمارۆی بارەگای #ڕێکخراوی نوێگەر# بۆ گەشەپێدانیی هونەریی داوە لە شارۆچکەی #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و تابلۆی بارەگاکەیان داگرتە خوارەوە و دایانخست.[5]
- لە سنووری #خانەقین# چەکدارانی داعش هێرشیان کردەسەر بازگەیەکی هێزەکانی پۆلیس و لە ئاکامی شەڕو پێکدادان، پۆلیسێک کوژرا و بۆمبێکیش بە هێزەکانی ئاسایشدا تەقییەوە.[1]
- تەواوی ئەو 97 هاوڵاتییەی کە دوینێ لەکاتی خۆپیشاندان لەدژی گۆشەگیری #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرابوون، ئازادکران.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- برێت مەکگورک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕ دژی داعش دەستی لەکارکێشایەوە.