دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
یەکێتی پیاوان ڕایدەگەیەنێت، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 26 پیاو بەهۆی توندوتیژی ژنەکانیانەوە خۆیان کوشتووە و سێ پیاوی دیکەش لەلایەن ژنەکانیانەوە بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژراون، سەرۆکی یەکێتییەکەش دەڵێت دوو هۆکاری سەرەکی هەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزان.
یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماری شەش مانگی یەکەمی 2018ی بڵاوکردەوە کە بەپێی ئامارەکە 26 پیاو لە هەرێمی کوردستان خۆیان کوشتووە و سێ پیاوی تریش لەلایەن ژنەکانیانەوە بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژراون، ئەوەش بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو که 27 پیاو بەهۆی توندوتیژی خێزانەکانیان خۆیان کوشتبوو و 4 پیاوی تریش لەلایەن ژنەکانیانەوە و بەهاوکاری کەسانی دیکە کوژرابوون کەميکردووه.
هەر بەپێی ئامارەکەی یەکێتی پیاوان لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 411 سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە بەهۆی توندوتیژی هاوسەر و منداڵەکانیان تۆمارکراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە لە شەش مانگی یەکەمی 2017دا 427 سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە تۆمارکرابوو.
بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، هەرچەندە بەراورد لەگەڵ شەش مانگی یەکەمی ساڵی پار توندوتیژی و ڕێژەی خۆکوشتن تۆزێک کەمی کردووە، بەڵام ئامارەکە ئەوەمان پێدەڵێت کە توندوتیژی خێزانی لەسەر پیاوان زۆرە.
سەرۆکی یەکێتی پیاوان وتیشی دوو هۆکاری سەرەکی هەن کە ئەوانیش بێکاری و قەیرانی داراییە وایانکردووە خێزان هەڵبوەشێتەوە.[1]
#26-07-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,976
Escriba su comentario sobre este artículo!