دەقی ڕوونکردنەوەی #وەزارەتی دارایی# و ئابووری
1_ لە کۆبونەوەی ژمارە 48ی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران (چوار شەممە 4/7/2018) وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە نیگەرانی مامۆستایان کرد لەسەر ڕیزبەندی مووچە، بەڕێز سەرۆک وەزیران تەئکیدی کردەوە کە پابەندبین بە پێدانی مووچە لە 30 ڕۆژ جارێکدا.
2_ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەردەوام بوونی داهاتی پێویستی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم، ئەوا مووچە بە پێی سیستەمی نوێ و 30 ڕۆژ جارێک دابەشدەکرێت.
3_ سەرەڕای هەوڵی زۆری وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لە لیستی یەکەمی مووچەبێت، بەڵام نەتوانرا و لێرەشەوە ڕایدەگەینین، کە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی داهاتوو لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی پێشمەرگە یەکەم وەزارەت بێت لە پێدانی مووچە، ئەوا وەزارەتی پەروەردە دووەم وەزارەت دەبێت لە لیستی یەکەم.
#04-07-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,339
Escriba su comentario sobre este artículo!