لە پەیامێکی ویدیۆییدا بەڕێز عەلیڕەزا نووریزادە بۆ پێداهەڵگووتن بە شازادە ڕەزا پەهلەوی و لێهاتووییەکانی ناوبراو، ئاماژەی بە قسە نەگوتراوەکانی بەڕێزان مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کردووە و باس لەوە دەکات کە : لە دەفتەری مندا ڕازێک هەیە، بەڵام من ئێستا پێتان دەڵێم، لە دەفتەری مندا، کاک عەبدوڵڵا موهتەدی، کاک مستەفا هیجری و شازادە ڕەزا پەهلەوی گفتوگۆیان کرد، ئەوەتان پێ بڵێم چەند جوانه کە وتیان: شازادە ئێوە وەرنەوە کوردستان، ئێمە هەتا بانەت دەبەین، پشتی سەرت بەخێرهاتنی خەڵک بۆ بانە دەبینی و پەیامێک بدە کە چ ڕووداوێک ڕووی دەدات.
بۆ ڕوونکردنەوەی بیروڕای گشتی لە پێوەندی لەگەڵ ئەو دانیشتنە و ئاماژە بە قسەکانی بەڕێزان مستەفا هیجری و عەبدوڵڵا موهتەدی لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێز ڕەزا پەهلەوی ئەم ڕوونکردنەوەیە بە پێویست دەزانین:
1 قسەکانی دوور لە ڕاستیی بەڕێز عەلیڕەزا نووریزادە لەمەڕ پێداهەڵگوتنی ڕەزا پەهلەوی لە لایەن بەڕێزان مستەفا هیجری و عەبدوڵڵا موهتەدی قسەیەکی هەڵبەستراوە و دوورە لە ڕاستی و قسەگەلی لەم چەشنە هیچ کات باس نەکراوە، بۆیه ئێمە لێبڕاوانە قسەکانی عەلیڕەزا نووریزادە لەو بارەیەوە ڕەت دەکەینەوە.
2 لەو دانیشتنەدا گەڵاڵەی پێشنیارکراو لە لایەن بەڕێز پەهلەوی بە مەبەستی هاوکاری خرایە ڕوو کە بە هۆی لەبەرچاونەگرتنی مافی سیاسی و نەتەوەیی، نەتەوەی کورد و سەرجەم نەتەوەکانی دیکەی ئێران بە شێوەیەکی گشتی لە لایەن بەڕێزان مستەفا هیجری و عەبدوڵڵا موهتەدی ڕەت کرایەوە و ئەو دانیشتنە بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی هات.
3 وەها لێدوانی بێ بنەما لە لایەن بەڕێز نووریزادەوە بە دوور لە عۆرفی میدیایی و ئەخلاقی سیاسی دەزانین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
نووسینگەی کارگێڕی
3ی پووشپەڕی 1397ی هەتاوی
#24-06-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,390
Escriba su comentario sobre este artículo!