برای هێژا و بەڕێزم جەنابی نێچیرڤان بارزانی خۆشەویست
زۆر بەداخەوە هەواڵی مەرگی ناوادەی بەڕێز کاک دلۆڤانم بیست. بەو هەواڵە دڵگران بووم، لە لایەن خۆم و هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەم. هیوادارم تەمەنی درێژی بۆ ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان بەجێهێشتبێ. هاوخەمتانم و دڵنیام ئەو خەمەش دەبێتە هێز بۆ سەربەرزی ئێوە و خزمەتی زۆرتر بە بزاوتی ڕزگاریخوازی کوردستان.
بەرز و بەڕێز بێ یادی کاک دلۆڤان بارزانی
براتان #عومەر ئێلخانیزادە#
#02-04-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,695