ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئازاردا گەیشوەتە زیاتر لە 336 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
بەپێی ئه و داتا و ئامارانەی دەست دواڕۆژ کەوتوون لەسەرچاوەیەک لە کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئازاردا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بە تێکڕا 336 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، له و ڕێژەیەش زیاتر لە 36 هەزار بەرمیل دەدرێت بە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێم و بڕەکەی دیکە لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێم هەناردەی دەرەوە کراوە.
ئه و سەرچاوەیە ئاشکراشیکردووە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لەمانگی ئازاردا لە جیهان لە نێوان 64 بۆ 70 دۆلاری ئەمەریکی بووە، بەڵام نەوتی هەرێم کوردستان بە 56 دۆلاری ئەمەریکی فرۆشراوە.
ئاماژەشی بەوەکرد، ئه و ڕێژەی نەوتەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە لە کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە، شێخان، تاوکێ، ئەتروش، ئاین سوفنی، تەق تەق، کێڵگەی حەسیرەکە بووە.
بەپێی سایتی تایبەت بە فرۆشتنی نەوت لە جیهاندا، ئه و نەوتەی لە هەرێمی کوردستان لەم مانگەدا هەناردەی دەرەوە کراوە، لە لایەن کڕیارانی نەوتی هەرێم فرۆشراوەتە هەریەک لە وڵاتەکانی(کڕواتیا، قوبرس، یۆنان، ئیتاڵیا، پۆڵەندا، ئیسپانیا، ئیسرائیل و ڕۆمانیا).
بەر لە ڕووداوەکانی 16ی تشرینی یەکەمی پارساڵ، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان، لە ایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە ڕۆژانە 565 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.[1]
#31-03-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,373
Escriba su comentario sobre este artículo!