$باکووری کوردستان$
- لە #ئامەد# بۆ 465ەمین جار دایکانی ئاشتی گردبوونەوە، ئەوان پێشتر لە پارکی کۆشو یۆڵو گرد دەبوونەوە، بەڵام ئێستا لەبەر باری نائاسایی لەنێو باڵەخانەکان چالاکی ئەنجامدەدەن و داوای چارەنووسی ڕۆڵەکانیان دەکەن.[1]
- بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی ڕاگەیاندنە تورکەکان ڕایانگەیاندووە، لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی #هەپەگە# لە دەوروبەری چەلێی سەربە #جولەمێرگ#، سێ سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لقی #سنە#ی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، نەیهێشت کە خانەوادی #سارۆ قارەمانی# کە پرسە بۆ ڕۆڵەکەیان بگێڕن، چالاکوانانی مەدەنیی شاری سنە بانگەوازیی خەڵکیان کردووە سەردانی ماڵی سارۆ بکەن بۆ سەرەخۆشیکردن لە خانەوادەکەی.[2]
- حوسێن باقری ناسراو بە #ژاکان باران# تەمەن 36 ساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەڵەکشای #ئیلام# دەسبەسەر کرا.[4]
- حکومەتی ئێران هەواڵی کوشتنی گەنجێک کوردی بەناوی #کیانوش زەندی#ی لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە خانەوادەکەی ڕاگەیاند.[2]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 1:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەتەکانی #داعش# هێرشیان کردە سەر بازگەی قۆشنە، کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی #مەخموور# و شارەدێی #باقرت#.[2]
- #بزوتنەوەی ئیسلامی# ڕایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی عێراق ناچینە هیچ هاوپەیمانێتیەکی کوردستانەوە و بەسەربەخۆش بەشداری هەڵبژاردن ناکەین.[3]
- نۆیەمین کۆنفرانسی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی کامپی مەخمور کۆتایی هات و تیایدا هاوسەرۆک و ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی نوێی کۆمیتەکە هەڵبژێردران. دوو هاوسەرۆک و 27 کەس بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی کامپی مەخمور هەڵبژێردران.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی سەربە سوپای تورک و تۆپخانەکانی سوپای تورک، گوندەکانی سەربە شارۆچکەی شەرای #عەفرین# تۆپباران دەکەن.[2]