گەڕانەوەی بەشێک لە ئاوارە عەرەبەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ شوێنی خۆیان، نرخی کرێی خانووی لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی لە 50% دابەزاندوە.
ئەو خانووەی پێشتر کرێیەکەی 600 هەزار دینار بوو، ئێستا کرێکەی دابەزیووە بۆ 300 هەزار دینار، خواست لەسەر بەکرێگرتنی خانوو هێندە کەمبووەتەوە، مەرجی پێشەکی نەماوە و سکاڵای کرێنشینانیش لە خاوەن خانوو کەمبووەتەوە.
حاجی سەلام، خاوەنی کۆمپانیای کڕین و فرۆشتنی خانوو بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند ئێستا خەڵک ئاسان خانووی دەستدەکەوێت و کرێش کەمبووەتەوە، بۆ نموونە لە شاری زەیتوون خانوو بە 400 دۆلار بوو ئێستا بە 200 دۆلارە، هۆکارەکەش گەڕانەوەی ئاوارە عەرەبەکانە، ئەمەش دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی فەرمانی دا ئەگەر نەگەڕێنەوە مووچەکانیان دەبڕێت، ئەوانیش بە ناچاری گەڕانەوە.
دوای گەڕانەوەی ئاوارە عەرەبەکان لە زۆربەی کوچە و کۆڵانەکانی شار خانووەکان تابلۆی بەکرێدانیان لەسەرە، ئێستا نرخی خانوویەکی 100 یان 125 مەتری لە 600 هەزار دینارەوە دابەزیووە بۆ 300 هەزاردینار، خواست لەسەر بەکرێگرتنی خانوو کەمبووەتەوە، بەوهۆیەوە لەنێو نووسینگەکانی بەکرێدانی خانوو کێبڕکێی نرخ دروست بووە.
حاجی ڕەفیق، خاوەن نووسینگەی بەکرێدانی زەوی بە ڕووداوی ڕاگەیاند هۆکاری سەرەکی بێ پارەییە لە کوردستان، خانوو هەیە کرێی 800 دۆلار بووە ئێستا بووەتە 400 دۆلار لە هەندێک شوێن لە 700 هەزار دینار بووەتە 400 هەزار دینار، خەڵک هەیە دوو برا لە کرێ بوون گەڕاونەتەوە ماڵی باوکیان دەڵێن ئەو 700 هەزارەی دەدەینە خانوو بۆخۆمان دەکەینە خەرجی ڕۆژانە.
بەپێی ئاماری کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی کرێنشینان، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 90 هەزار کرێنشین هەن، بەهۆی گەڕانەوەی ئاوارە عەرەبەکان و چۆڵبوونی ژمارەیەکی زۆری خانوو و کەمبوونەوەی نرخ، ئێستا کرێنشینان سکاڵای دەرکردنیان لە خانوو و بەرزکردنەوەی نرخ پێشکەش ناکەن.[1]
02-11-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,232
Escriba su comentario sobre este artículo!