$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سوپای #پاسدار#انی ئێرانی خستە نێو لیستی ئەو دامەزراوانەی بەر سزا ئابوورییەکانی دەکەون، لەمەودواش بە مادەی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.[3]
$باشووری کوردستان$
- ڕۆژنامەی (یەنی عەقد)ی نزیک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیا، لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوەدەکات کە هەریەک لە #موسڵ# و #کەرکووک# بەشێکن لە موڵکەکانی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم، سوڵتانی عوسمانیەکان.[1]
- شەوی ڕابردوو بەهۆی جموجۆڵی چەند هێزێکی عێراقی لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی دەورووبەری #کەرکووک#، هێزێکی زۆری پێشمەرگە لە ئامادەباشی دابوون و ترسی پێدادان هەبوو.[2]
- جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان #قوباد تاڵەبانی# ڕایگەیاند، جووڵەی هێزە عێراقییەکان بەرەو کەرکووک وێرانی لێدەکەوێتەوەو دەبێت ئەو پێشڕەویانە بووەستێندرێن.[3]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەبارەی ڕەوشی کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەرییەوە ڕایگەیاند، ئەوان بەدڵنیاییەوە لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشە دەکەن و هیوادارن توندوتیژی ڕوونەدات.[2]
- #ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانی عێراق سێ کیلۆمەتر لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دوورن و بەپێی زانیارییەکان هێزەکان ویستوویانە دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکان و فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکانی کەرکووکدا بگرن.[1]
- دوای چۆڵکردنی چەند ساترێکی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشووری کەرکووک، ڤیدیۆیەکی ئەو هێزە عێراقیانە بڵاوبووەوە کە چوونەتە ئەو شوێنە و سووکایەتی بە #ئاڵای کوردستان# دەکەن.[3]
- #مەسرور بارزانی# سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە نائومێد بووە لەئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هۆی هەڵوێستەکانیان بەرامبەر #ڕیفراندۆم#ی هەرێمی کوردستان.[1]
- بەڕێوەبەری شارەدێی تازەخورماتووی تورکماننشین ڕەتیکردەوە، هیچ هێزێکی عێراقی هاتبێتە سەنتەری شارەدێکە و گەشبینیشە بەچارەسەرکردنی کێشەکان لەرێگەی گفتوگۆوە.[1]
- #بەرهەم ساڵح# ڕایگەیاند کە سەرکردایەتیی کورد ڕازی بووە بە سڕکردنی ئەنجامەکانی #ڕیفراندۆم#.[2]
- بەهۆی هەڕەشەی گروپە توندڕەوەکانی شارۆچکەی #خورماتوو#ەوە، لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا 14 خێزانی کورد ماڵەکانی خۆیان بەجێهێشتووە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شەڕی نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی #داعش# لە گەڕەکەکانی ناوەندی ڕەقەدا 14 چەتەی داعش کوژران و 49 هاوڵاتیش لە چنگی چەتەکان ڕزگارکران.[4]