$باکووری کوردستان$
- گەریلاکانی #هەپەگە# لە دەڤەری #بارزان# و لە سنووری نێوان باکور و باشوری کوردستان جالاکییەکیان ئەنجامدا و زیاتر لە 20 سەربەزی دەوڵەتی تورکیان کوشت.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە شاری #بانە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پرسەی #مام جەلال# سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بەشداری هاوڵاتیانی شارەکە و ئەندامانی شورای شار و چالاکە مەدەنییەکانی ئەو شارە بەرێوەچوو.[1]
- پرسەی مام جەلال لە شاری #مەریوان# بەڕێوەچوو.[1]
$باشووری کوردستان$
- بەرپرسانی حکومەتی عێراقی پێشنیاری #کۆنفیدراڵی# بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دەربازبوون لە قەیرانی نێوانیان ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە.[1]
- کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە خویندنەوەی بەیاننامەیەک بۆ کۆچی دوایی مام جەلال، دەستیپێکرد.[2]
- لە بەغدای پایتەختی عێراق، پرسەی #مام جەلال# بەڕێوە دەچێت.[2]
- حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرەڕای ئەوەی بۆ مەراسیمی هێنانەوە و بەخاکسپاردن و پرسەی مام جەلال نەهاتە سلێمانی و تەنیا نوێنەری نارد، ئەمڕۆش کە پرسی مام جەلال لە بەغدا دانرا، لەوێش بەشداری نەکرد.[4]
- ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە #سلێمانی# گردبوونەوە و داوایان کرد ئەمساڵ بە ساڵی کەوتن ئەژمار نەکرێت و خوێندکار لەبەر وانەی لاوەکی نەمێننەوە.[3]
- ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، جەخت لەسەر جێبەجیکردنی بڕیارەکانی دژ بە هەرێم دەکاتەوە و بڕیاریشیدا، کە تۆڕەکانی پەیوەندیی مۆبایل لە هەرێمی کوردستان بگوازنەوە بۆ بەغدا.[3]
- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای #کەرکووک#ی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ #داعش# لە سنووری ڕۆژئاوای کەرکووک هێرشی کردووەتە سەر سەنگەرەکانیان، وەک وەک فێڵێکیش ئاڵای سپییان هەڵکردووە، بەڵام کە نزیکبوونەتەوە تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا 2 داعش کوژراون و پێشمەرگەیەکیش شەهید بووە.[4]
- وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم بەردەوامە، تائێستا هیچ قەوارەیەک داوای دواخستنی ئەنجامدانی نەکردووە.[5]
- پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە لەدوای کۆبونەوەکەی مەسعود بارزانی لەگەڵ جێگرانی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، نەرمی بەرامبەر بەغدا بنوێنێت و داوا لەپەرلەمانتارەکانیشیان کرابێت بەشداری لەدانیشتنەکانی پەرلەماندا بکەنەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش لەئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، “ئامادەنین بگەڕێینەوه و خۆمان سوک بکەین”.[6]
- لە شاری دۆسلدۆفی ئەڵمانیا ئەمڕۆ کوردانی تاراوگە لەبەردەم کۆنسووڵخانەی ئەمریکا کۆبوونەوە و لە بەرانبەر بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق لەدژی هەرێمی کوردستان، ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.[7]
- بەرپرسێکی دەروازەی #ئیبراهیم خەلیل# ڕایگەیاند، هاتوچۆی هاووڵاتیان و بازرگانان لە نێوان تورکیا و هەرێم ئاساییە و هیچ گوڕانکارییەک ڕووینەداوە.[1]
- وتەبێژی مەکتەبی سیاسی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# ئه و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە دەڵێن یەکێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی کردبێت و دەڵێت لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن ئایا هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت یان دوابخرێت.[1]
- کاتژمێر 11ی شەو، نارجۆکێک هەڵدرایە ناو بارەگای حزبی دەعوەی ئیسلامی، لە گەڕەکی تسعینی شاری #کەرکووک#.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕ و پێکدادان لە گەڕەکە ناوەندییەکانی شاری ڕەقە لە نێوان سەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە، شەڕڤانان 46 هاوڵاتی دیکەیان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد.[8]