نێرەکەر بەتەنگ ماکەرەوە نی يە
نێرەکەر کە گەيشتە ماکەرێک و کەوتە سەری هەتا خوا هێزی پێداوە و بۆی دەڵوێ پاڵی دەدات و توند پشتی ملی ماکەريش دەگرێت، ئينجا ماکەر بەرگە دەگرێت يان ناگرێت ئەوە کاری نێرەکەر نی يە، بەڵکو کاری ئه و سەڵماندنی نێرەکەرەيەتی و غەريزەی خۆی بەچێژ و لەزەتەوە دابمرکێنێتەوە، ئەمە بۆ کەسێک بەکاردێت کە دەسەڵاتدارە و ئاگای لە ميللەت و(رەعيەت) نەبێت، يان کەسێک تەنها خەريکی جێبەجێکردنی کاری خۆی بێت و دەربەست نەبێت و ڕەچاوی خەڵکانی تر نەکات.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 536