1- ڕاوەستاندنی گەشتە ئاسمانیەکان لە وڵاتانی تر بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی #هەولێر# و #سلێمانی# یان بەپێچەوانەوە، ئەم بڕیارەش کارپێکراو دەبێت تا ئەوکاتەی کارکردنی هەردوو فڕۆکەخانەکە لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی دەستەی دەروازە سنورییەکان و دەسەڵاتدارێتی فڕۆکەوانی مەدەنی فیدڕاڵی دەبن.
2- هەموو دەروازە سنورییە وشکانیەکان کە عێراق دەبەستێتەوە بە وڵاتانی دراوسێ لەرێی هەرێمی کوردستانەوە دەچێتە ژێر سەرپەرشتی و چاودێری دەستەی دەروازە سنورییەکانی ناوەندی.
3- داخستنی سەرجەم دەروازە سنورییە نا ڕەسمییەکان کە بەکاردەهێنرێت بۆ پەڕینەوە لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ.
4- بڕیارەکە لە ڕۆژی دەرچونیەوە جێبەجێدەکرێت جگە لە بڕگەی یەکەم کە کاتژێر 18:00ی ڕۆژی هەینی 29ی ئەیلولی 2017 جێبەجێدەکرێت.[1]
26-09-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,798