سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا ژمارەی کوژراوانی سوپا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوو ئاشکرا دەکات.
بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا، لە ماوەی ئەو نۆ مانگەدا، 159 ئەفسەر و سەربازی سوپای ئەو وڵاتە لە شەڕەکانی دژی پەکەکە، کوژراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە لە ماوەی نیوان 01-01-2017 تا 10-09-2017، سوپای تورکیا 562 ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی پەکەکە ئەنجام داوە.
لەو ئۆپەراسیۆنانەدا، هەروەک لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیادا هاتووە، 1800 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەست داوە و 887 بارەگاشیان وێران کراوە.[1]
13-09-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,406