قایمقامی شارۆچکەی #مەریوان#، لە#ڕۆژهەڵاتی کوردستان#، ڕایدەگەیەنێت، لەشارۆچکەکە، بە بەهای زیاتر لە 11ملیار تمەن چەندین پڕۆژە دەستی بە کارکردووە، و دەڵێت، کۆڵبەری لەمەریوان مانای نییە.
محەمەد شەفیعی، فەرمانداری مەریوان ڕایگەیاند، بەبایەخی زیاتر لە 11ملیار تمەن چەندین پڕۆژە دەستی بە کارکردووە،بەم بۆنەوە پێشبینیمان کردووە تاکۆتایی ئەمساڵ 23گوندی سەر سنوورەکان جادە و بانەکانیان قیرتاو بکرێت.
هەروەها دەڵێت، لەکەرتی کشتوکاڵی بەره و سیستەمی پیشەیی بوونی کاری کشتوکاڵی دەڕۆین و لەئێستادا بەرهەمهێنانی شلیک لەمەریوانڕیکۆردی شکاندووە، لەڕووی بازاڕچەی سنوورییەوە هێشتا کێشەمان هەیە، ئێمە پێویستمان بەبازاڕچەی سنوورییه، و دەبێت هەرچی زووترە بۆ ئەم کارە سەرمایەی پێویست دابین بکەین.
شەفیعی سەبارەت، بەکۆڵبەری وتی، کۆڵبەری چی دیکە لەمەریوان مانایەکی نییە، و لەمڕۆدا زۆربەی مەریوانییەکان بەعارەبانە کەل و پەلەکان دەگوازنەوە.
بەوتەی ئەو، بڕیاروایە سنوورەکانی پیران و خانم شێخان، ببێتە یەک سنوور، و بەفەرمی بکرێتەوە بەم جۆرە مەریوان دەتوانێت 2سنووری فەرمی هەبێت کەگومانی تێدانییە کاریگەری بە سەر ژیان و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە شارەکە دەبێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,788
Escriba su comentario sobre este artículo!