بەرپرسێکی #وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی# هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 350 هەزار کەس، لە پێنج هەزار و 500 مزگەوت، بەشداری نوێژی #جەژنی قوربان#یان کردووە.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندبەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (01-09-2017) و لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، نزیکەی 350 هەزار کەس لە پێنج هەزار و 500 مزگەوتی هەرێمی کوردستان، بەشداری نوێژی جەژنی قوربانیان کرد.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان گوتی بەبێ ئەوەی هیچ ڕێنماییەک لە وەزارەتی ئەوقاف هەبێت بۆ گوتاری جەژنی قوربان، زۆرینەی مامۆستایانی ئایینی باسی سەربەخۆیی کوردستان و گشتپرسییان کرد و هیوایان بەوە خواستووە جەژنی داهاتوو لە کوردستانێکی سەربەخۆدا بکەن.
لە هەرێمی کوردستاندا پێنج هەزار و 500 مزگەوت هەن لە هەموو ئەو مزگەوتانەشدا نوێژی جەژنی قوربان کراوە.[1]
01-09-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,110
Escriba su comentario sobre este artículo!