بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی #داعش# ڕایگەیاند، ڕۆژی 6ی تەموزی 2017 توانیمان سێ کچی ئێزدی لە شاری #موسڵ# لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگار بکەین و ژمارەی ئەو کەسانەی تائێستا لە دەستی داعش ڕزگارکراون، بوونەتە 3050 کەس و زیاتر لە 3200 کەسیش ماون ڕزگاربکرێن.
#حسێن قائیدی#، بەرپرسی نووسینگەی ڕزاگرکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بە هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر توانیمان سێ کچی تری ئێزدی لە دەستی چەکدارانی داعش لە شاری موسڵ ڕزگاربکەین.
وتیشی زانیاریمان بە دەست گەیشتبوو هەرسێکیان خۆیان گەیاندبووە لای هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە لای ڕاستی شاری موسڵ و تەنسیقمان لەگەڵیان کرد ڕزگارمانکردن.
ئاماژەی بەوەشکرد تەمەنی یەکێکیان حەوت ساڵە و یەکێکی دیکەیان هەشت ساڵ بوو ئەوەی دیکەش تەمەنی 16 ساڵە و خەڵکی گوندی وەردە و کومەڵگەی خانەسۆربوون کە سەر بە قەزای #شنگال#ن.
ئەوەشی وت ژمارەی ئەو کەسانەی تائێستا لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکراون بوونەتە 3050 کەس و زیاتر لە 3200 کەسیش ماون و بەردەوام دەبین لە ڕزگارکردنی ئەوانەی ماون.
07-07-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,766
Escriba su comentario sobre este artículo!