دوێنێ سەعات (2:30) لەدیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، بەسەرپەرشتی بەڕێز #مەسعود بارزانی#، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بۆ پرسەکانی #ڕیفراندۆم# و هەڵبژاردن، ئەنجامدرا.. جگە لەپەسەندکردنی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا (06-11-2017)، هەروا (25-9-2017) بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی باشوری کوردستان، لەپێناو سەربەخۆیدا بڕیاری لێدرا. بەم ڕونکردنەوەیە، ڕایدەگەیەنین، کەوا: هەروەکو کۆبوونەوەکانی پێشتر، وەفدی یەکێتیی، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتیی، داکۆکییەکی بێ تەمومژی لەسەر گرنگی و کاریگەری کاراکردنەوەی پەرلەمان کردەوە.
خۆشبەختانە، زۆربەی لایەنەکانی بەشدار، هەمان هەڵوێستیان هەبوو. سەرەنجامی گفتوگۆیەکی بەرپرسانە کۆبوونەوە پەسەندی کرد، کە: پەرلەمان کارا بکرێتەوەو دەستبەجێ لەدوای کۆبوونەوەش، هەوڵی بۆ بدرێ.
بڕیاریشە، لەهەفتەی ئاییندە، وەفدی یەکێتیی لەگەڵ پارتیدا لەسەر نەخشە ڕێگەی یەکێتیی دانیشین. لەو کۆبوونەوەیەشدا، ڕایدەگەیەنین، کە: مادام وادەی ڕیفراندۆم دیاریکرا، ئیتر پێویستە پەرلەمانیش کارا بکرێتەوە، هەتا ڕێکارە یاساییەکانی ڕیفراندۆم و هەڵبژاردن و هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنیش، بخرێتە بەرنامەی پەرلەمانەوە.
شایانی باسە، ئێستا دەتوانین بڵێین گەشبینین بەهاوکاری هەموو لایەنەکان، پەرلەمان کارا بکرێتەوە، دیارە بەکاراکردنەوەی پەرلەمانیش، قۆناغێکی دژواری پەیوەندی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، کۆتایی دێت و دڵی گەلەکەمان و پشتیوانانیشمان خۆش دەبێ، بەڵکو نەیارانیش، بەخۆیاندا بچنەوە.
وەفدی یەکێتیی لەکۆبوونەوەی هێزە کوردستانییەکان
08-06-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,450
Escriba su comentario sobre este artículo!