دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەپێی ئامارێکی #وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێم، لەمساڵدا زیاتر لە 190 کارمەندی پۆلیس بەهۆکاری جیا وازیان لەکارەکانیان هێناوە، ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێ ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ 191 پۆلیس وازیان لەکارەکانیان هێناوە، لەو ژمارەیە بەشێکیان دوورخراونەتەوە و خەڵکی تر لە شوێنەکانیان دانراون.
هەر بەپێی ئامارەکە، 132 پۆلیس خانەنشینکراون، بەڵام نەتوانراوە کەسی تر لە شوێنەکانیان دابندرێت.
لەبارەی وازهێنانی پۆلیس و کارمەندانی ناوخۆ، ئاواز حەمیدە فەندی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ دواڕۆژ وتی بەپێی بەدواداچوونەکانمان، وازهێنانی کارمەند و پۆلیسی ناوخۆ زۆر لەو ژمارەیە زیاترە کە بڵاوکراتەوە.
لەبارەی هۆکارەکانی وازهێنانی پۆلیس و کارمەندانی ناوخۆ، ئەو پەرلەمانتارە وتی پاشەکەوتی مووچەی بەشێک لە هێزەکانی ناوخۆ و قەیرانی دارایی هەرێم، هۆکاری سەرەکی وازهێنانی کارمەند و پۆلیسە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە چەندین جار داوایانکردووە چاو بە مووچەی پۆلیس و کارمەندانی ناوخۆ بخشێندرێتەوە و مووچەکانیان زیادبکرێت، چونکە بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە بەهۆی نەبوونی پارە کارمەندانی ناوخۆ ناتوانن خەرجی ڕۆژانە بۆ خێزانەکانیان دابینبکەن.
08-06-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,486
Escriba su comentario sobre este artículo!