گوندی سنکێ یەکێکە لەگوندە جوان و دڵڕفێنەکانی #شارباژێڕ# سەربە شارۆچکەی #چوارتا# یە و 34 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دورە ، دانیشتووانەکەی بە باخداری و ئاژەڵداری و کشتوکاڵەوە خەریکن.
بەهێی سنکێ زۆر بەناونگە کە بە باشترین بەهێی شارباژێڕ دادەنرێت.
شوێنێکی زۆر گونجاوە بۆ باخداری لەبەر ئەوەی چەمی #سیوەیل# یان# کەناروێ# بەم گوندە جوانەدا تێدەپەڕێت.
گوندی سنکێ هاوسنوورە لەگەڵ گوندکانی #واژە# و #بەردەزەرد# و #خێوەتە# و #سوورەقەڵات# و #وەڕاز# .
)
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,041