- ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە، بەیاوەری غەریب حەسۆ، نوێنەری (پە.یە.دە) لە باشوری کوردستان، سەردانی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد.
- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەدورخستنەوەی عەبدوللەتیف سەلەفی، لەپۆستی یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی زانستە ئیسلامیەکانی سلێمانی، دوای ئەوەی دوو لیژنەی لەسەر پێکهێنرا.
- سوپای تورکیا بۆ یەکەمجار لەدوای سەرهەڵدانی شەڕو پێکدادانەکانەوە، بەفڕۆکەی جەنگی بۆردومانی شاری نسێبین-ی کرد لەباکوری کوردستان.
- تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگای شارۆچکەی هانی لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان ڕوویداو بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکانیش 8 کەس برینداربوون.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 14,543