- هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش، وەزیرانی هەدەپە عەلی حەیدەر کونجا و موسلم دوگان، پەرلەمانتارانی هەدەپە و گروپێکی قەرەباڵغ لە هاوڵاتیان بۆ شەرمەزارکردنی تیرۆری دەوڵەتی لە شارۆچکەی جەزیرە و بەستنی کۆبوونەوەی هەفتانەی هەدەپە دەیانەوێت بچنە ئەو شارۆچکەیەوە. شاندەکەی هەدەپە لەسەر ڕێگای هەزەخێ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە ڕێگریان لێکرا.
- بەپێی بەیاننامەیەک کە ئەمڕۆ چوار لە ولایەتی ئامەدەوە دەرچوو، ناوچەکانی (سیلوان) و (قولپ) و (دیجلە) و (لیجا)، وەک چەند ناوچەیەکی سەربازیی تا، یەکی ئایاری 2016، دادەخرێن.
- فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئەمڕۆوە دەستیان بە بۆردومانی قەندیل - هەرێمی پاراستنی میدیا کردوە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 18,342