لەرۆژی 2013/9/21، واتە ڕۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان و ڕۆژی دواتریش دەزگای هەڵَبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند سکاڵایەکی یاسایی تۆمار کردووە، سەبارەت بەبوونی پێشلکاری لەپرۆسەی دەنگدان لەشارەکانی دهۆک و هەولێرو سلێمانی، ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکەین بۆ ئەوەی وەڵامی پێویستی سکاڵاکانمان بدەنەوە، بۆیە داوا لەئەندام و دۆست و لایەنگرانمان دەکەین کەهێمنی بپارێزن و چاوەروانی ئەنجامی سکاڵاکان بن.
دەزگای هەڵبژاردنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
2013/9/23
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,442