- لە ماوەی ئەم ساڵانەدا سمکۆ، لەگەڵ دراوسێکانیدا پەیوەندیی پەیدا کرد و ئارامی و ئاسایشی نێوچەکەی پاراست، هەروەها پەیوەندیی سمکۆ و شێخ محەمەدی خیابانی کە ڕابەری بزووتنەوەی دیموکراتیی ئازربایجان بوو گەلێک باش بوو.
- بەندکردنی مەحمود خانی دزڵی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، کە دایانە دەست ئینگلیزەکان و ئەوانیش بەتاوانی یارمەتیدانی شۆڕشی شێخ مەحمودی بەرزنجی بۆ هندستانیان دوورخستەوە.
- ئیسماعیل خانی سمکۆ سەرۆکی خێڵی شکاکی خۆرهەڵات، بە شۆڕشێک هەڵستا و ڕووبەرووی د.ا بووەوە.
- لەم ساڵەدا، ژمارەی خەڵکی ڕەمەکیی هۆزی دزەیی، 30 هەزار کەسێک بوون.
- ڕوودانی ڕاپەرینێک لە دژی ئینگلیزەکان لە ناوچەی هەولێر، بە سەرۆکایەتیی حاجی پیرداود دزەیی، بەڵام مەلا ئەفەندیی هەولێر، پاڵی دا بە ئینگلیزەکانەوە.
- بڵاوکردنەوەی یەکەم چاپی مەم و زینی ئەحمەدی خانی بە زمانی کوردی و تیپی عارەبی لە ئەستەمبوڵ، کە پاشان د.ت هەموویی کۆکردەوە و سووتاندی.
- عەلی شێر، بووە ئەندامی کۆمەڵەی بەرزی کوردستان لە شاری ئەستەمبوڵ.
- ئەنجوومەنی نوێنەرانی تورکیا، بڕیاریاندا کە گشت ئەو جێگایانەی زۆری دانیشتوانیان عارەبن، دەستیان لێ هەڵبگرن و خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن، بەڵام نێوی کوردستان و کورد نەبرا.
- دامەزراندنی کۆماری ئازادستان لەلایەن ئیسمایل خانی سمکۆوە کە چەند مانگێکی خایاند.
- دەرچوونی پەڕتووکی ئەنجوومەنی ئەدیبانی کورد لە چاپخانەی ترجمان حقیقت لە ئەستەمبوڵ.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان و وەرگێڕی کورد، هەژار موکریانی، لە شاری مەهاباد.
- مارتن ڤان برۆنسۆن، لەم ساڵەدا ژمارەی خێزانەکانی هۆزی شوکاکی بە 2000 داناوە.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی پێشکەوتن لە شاری سلێمانی، ئەم ڕۆژنامەیە یەکەمین ڕۆژنامەیە کە لە شاری سلێمانیدا دەرچێت.
- دەرچوونی ڕۆژنامەی کورد لە شاری ورمێ، لەلایەن سمکۆوە.
- بەنیازی نیشتەجێکردنی ئاسوورییەکان لە ناوچەی ورمێدا، چەکدارەکانی ئاغا پەترۆس لەگەڵ سمکۆدا چوون بەگژیەکدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
- ئینگلیزەکان، ئاسوورییەکانی ناوچەی ورمێیان هێنایە باشووری کوردستانەوە.
- سمکۆ، سەرلەنوێ دەستەڵاتی بەسەر دەشتی ورمێ و سەڵماس و باشووری نێوچەکەدا گرت.
- سمکۆ، خان ئەحمەد خان نێوێکی کردە سەرۆکی هۆزی هەرکییەکان.
- ئینگلیزەکان ئیسماعیل بەگی ڕەواندزییان کردە سەرۆکی ڕەواندز.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان سەید ئەحمەدی سەید محەمەدی بەرزنجەیی، ناسراو بە مەزڵوم.
- لەدایکبوونی نووسەر و ڕامیار عەبدوڵڵا جەوهەر لە گوندی مێوڵێی ناوچەی قەراخ.
- ئینگلیزەکان پۆلیسی سوارەیان لە سلێمانیدا دروستکرد.
- مێجەر سۆن یەکەم چاپخانەی هێنایە سلێمانییەوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا ساڵحی تەڕەماری.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ سەمیمی شێخ ئەحمەدی بەرزنجی.
- کۆچی دوایی حاجی نیعمەتوڵڵا، نێوبراو نووسەری پەڕتووکی فرقان الاخبارە. هەروەها موزیکژەنیش بووە.
- کۆچی دوایی محەمەد پاشای جاف.
- کۆچی دوایی موزیکژەن کاسەر خاب.
- لەدایکبوونی نووسەر و چالاک لە مافەکانی مرۆڤ مستەفا قەراخی لە ناوچەی قەراخ.