ساڵی 1944 لە گەڕەکی #چوارباغ# لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە.
لە ساڵی 1964 هەڵبژێردراوە بۆ یانە و هەڵبژاردەی سلێمانی و هەر لەو ساڵەدا یەکەم یاری بۆ یانەی سلێمانی کرد لەگەڵ یانەی کارەبای بەغدا لە یاریگای ئیدارە مەحەلی سلێمانی، عەلی لەتیف یاریزانی تۆپی پێ و باسکە و گۆڕەپان و یاری بالە بوو پاشان بووە بە ڕاهێنەری یانە و هەڵبژاردەی سلێمانی لە یاری تۆپی پێ و باسکە پاشان ناوبژیوانی پلە یەک بووە لە تۆپی پێ و باسکە.
شانبەشانی وەرزش کەسایەتییەکی ناسراو بووە لە هونەری شێوەکاری و چەندین پێشانگای کردۆتەوە لە وڵاتەکانی ئەوروپا و یابان و کەنەدا و چەندین وڵاتی تر، ماموستا عەلی دەستی شیعریشی هەبووە و کوڕەکەشی بە ناوی دیلان یەکێکە لە گۆرانی بێژە سەرکەوتووەکان.
لە 18-07-2009 کۆچی دوایی کردووە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9,258