ساڵی 1982 لە شاری سنە لە دایکبووە. بەکالۆریۆسی فیزیکی لە زانکۆی پەیامی نووری شاری سنە هەیە. کورتە فیلمی دیکۆمێنتی "پیدا و پنهان" واتە "پەیدا و شاراوە" بە ماوی 13 خولەک لە دەرهێنانی بورهان ئەحمەدی ساڵی 2006 لە بەشی "کێبڕکێی ڕوانینی نەتەوەیی" 24مین خولی فیستیڤاڵی نەتەوەیی و 12مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران لە چەندین سانسدا لە سینەما فەلستین و قیامی تاران نمایش کرا.
سینەماکاری سنەیی لە کورتە فیلم و هەروەها فیلمە بڵندەکانی سینەماکارانی کورد وەکوو یاریدەدەری دەرهێنەر و بەرنامەداڕێژ هاوکاری کردووە، لەوانە: فیلمی سینەمایی "ئەوان کەسیان خۆش ناوێت" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا، کورتە فیلمی چیرۆکی "ان مرد امد" واتە "ئەو پیاوە کات" لە دەرهێنانی بێهرووز قوبادی و هەروەها دوایین کاریشی یاریدەدەری دەرهێنەر و بەرنامەداڕێژی بووە لە فیلمی سینەمایی "ئەو ڕۆژەی بابا نۆئێل گریا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد ڕەحیم زەبیحی کە وەرزی پاییز و زستانی ساڵی 2008 لە شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان وێنە گیراوە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,452