(1804 ز-1848 ز) شاعیر و مێژوونووسی کوردە. ناوی خۆی ماە شەرەف خانم بووە و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی 1220 ک.م (1804 ز) لە بنەماڵەی قادرییەکانی #سنە# دا، کە ئەوسا زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە هاتە دنیا.
مامۆستا #مەولەوی#ی تاوەگۆزی
لە پەسنی ئەودا ئەم هۆنراوەەی گوتووە:
=KTML_Bold=خورشیدەکەی ناز، ئەوجی بورجی سەور
سەرتوغرای دەفتەر مەحبووبان جە دەور
ها لە خانەکەی بورجی شەرەف دا
نوورئەفشانیشەن وە هەر تەرەف دا=KTML_End=
$ژیاننامە$ =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/965/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=ماهشەرەفخانم-مەستوورە ئەردەڵانی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/965/0005.JPG=KTML_Photo_End=
ناوی ماە شەرەف خانم و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی 1220 ک.م (1804 ز) لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنە دا، کە ئەوسا زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە هاتە دنیا. باوکی، ئەولەسەن بەگ (ئەبولحەسەن بەگ) ، لە پیاوە ڕەسەنەکانی سنە بووە و بە ماەشەرەف خانمی خوێندووە تا وەهای پێ گەیاندووە کە ناو دەرکا. لە زەمانی خوسرەو خانی ئەردەڵان، والیی سنە، کە بە ناکام ناوبراوە، خان و ماڵە قادرییەکان لە یەکتر ڕەنجاون و ئاشت بوونەوە و بوونە خزم. مەستوورە بووەتە خێزانی خوسرەو خان. خانیش لە هۆنراوەدانان دا لە خانم نزیک بووەتەوە. لە دیوانی هەردووکیان دا هۆنراوە بە یەکدا هەڵدانیان زۆر بەرچاوە. مەستوورە چل و چوار ساڵ تەمەنی بووە کە لە #سلێمانی# مردووە و هەر لەوێش نێژراوە.
$هۆنراوەەکانی$
مەستوورە لە هۆنراوەدانان، چ بە کوردی و چ بە فارسی، زۆر خاوەن دەستەڵات بووە. بەداخەوە زۆربەی هۆنراوەەکانی لەناو چووگن و تەنیا دوو هەزار بەیتێکی ماوەتەوە کە ساڵی 1305 ک.ە (1926 ز) ، میرزا ئەسەدوڵڵا خانی کوردستانی، سەرۆکی فەرهەنگی سنە، لە تاران چاپیانی کردووە. کوردییەکانی هەر زۆر کەم ماون بەڵام لە قەسەیدەیەکی دا کە بەم بەیتەوە دەست پێ دەکا:
گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت...[1]