باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیر ئیسماعیل
پیشە: باڵیۆز (خانەنشین)
ساڵ و شوێنی لەدایکبوون: 1 – 7 -1947 - سلێمانی
باری خێزانی: خێزاندارە و خاوەنی کوڕ و کچێکە، بەناوەکانی (ئاگری ونازکاڵێ)
ئەو زمانانەی دەیزانێت: عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، سویدی.
ئاستی زانستی:
• بڕوانامەی ئامادەیی لە بەشی زانستی ساڵی 1964 -1965 لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان.
• بەکالۆریۆس لە فیزیادا ساڵی 1969 کۆلێجی زانستی زانکۆی بغدا.
• ماجستێر لە فیزیای ئەتۆمی ساڵی 1983 لە زانکۆی ستۆکهۆڵم - سوید.
• دکتۆرا لە فیزیای ئەتۆمی - زەڕی ساڵی 1988 زانکۆی ستۆکهۆڵم - سوید.
• دبلۆم لە زمانی سویدی ساڵی 1978 - ئۆبسالا.
• دبلۆم لە زمانی فەرەنسی ساڵی 1995 لە زانکۆی سۆربۆرن.
• دبلۆمی باڵا لە زمانی فەرەنسی لە زانکۆی جنێڤ (سویسرا) ساڵی 2014.
• دبلۆمی باڵا لەبواری دبلۆماسی، سیاسی و ئیداری ساڵی 1999.
• بەڵگەنامەی کارکردن وەک بەڕێوەبەر لە کارگەیەکی ئەلەمنیۆمی فەرەنسی لەشاری گرینۆیل بۆ مەشق کردن لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی کاغەزی ئەلمنیۆم (رقائق الالمنیوم) ساڵی 1976.
چالاکییە جۆراوجۆرەکانی لە بواری سیاسی، دبلۆماسی و ئەکادیمی:
بوارە سیاسیەکان :
• لە تەمەنی 17 ساڵیدا، ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری (هیئەی ئیداری)، لە یەکێتیی قوتابییانی کوردستان لە ساڵی 1964 تا کۆتایی 1965.
• ئەندامی ڕێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان (باڵی مەکتەبی سیاسی) بووە لە زانکۆی بەغدا ساڵی 1965- 1969.
• ساڵی 1969 1969 دووبارە هەڵبژێرداوەتەوە، بەئەندامی (هیئەی ئیداری) واتە سەرکردایەتیی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان، لە کۆنفرانسی بەکرەجۆدا، وە ئەرکی لێپرسراوی لقی سلێمانی پێسپێردرا.
• ساڵی 1970-1971 ئەندامی نهێنی لیژنەی ناوچەی سلێمانی بووە (باڵی مەکتەبی سیاسی).
• ساڵی 1971-1974 ئەندامی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە سلێمانی، پاش تێکەڵاو بوونەوەی هەردوو باڵەکەی پارتی.
• ساڵی 1972 -1974 بەرپرسیاری هەرێمی سلێمانی کۆمەڵەی مارکسی لینینی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) بوو.
• لە ساڵی 1974 زەمالەی خوێندنی باڵای هەبووە لە بولغاریا وە هەموو کاروبارێکی زەمالەکەی بولغاریەی تەواو کردبوو، وە لەسەر رۆیشتن بوو بۆ بولغاریا لە هەمان کاتیشدا (پاڵێوراویش بوو بۆ زەمالە لە بەریتانیا و قاهیرە) بۆ خوێندنی دکتۆرا لە فیزیای ئەتۆمدا، بەڵام بەهۆی هەڵگیرسانەوەی شەڕ لەنێوان سەرکردایەتیی سیاسی ئەوسا و ڕژێمی سەدام وازی لە زەمالەکەی هێنا و چووەتە نێو ڕیزەکانی شۆڕشەوە.
• ساڵی 1974-1975 پاش چوونە دەرەوەی بۆ ناو ریزەکانی شۆڕش و لە هەمان ساڵدا ماوەیەک ئەندامی لیژنەی ناوچەی قەڵادزێ بووە پاشان گوازراوەتەوە، بۆ ئەندامێتی لیژنەی ناوچەی قەزای سلێمانی لە یاخسەمەر تا ئاشبەتاڵ.
• ساڵی 1977 تا ساڵی 1992 لێپرسراوی لقی ئەروروپای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
• ساڵی 1976-1991 بەرپرسیاری ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە لە ئەوروپا.
• لەنێوان ساڵانی 1977-1992 هەموو خۆپیشاندانەکان و مانگرتن لە خواردن کەلە ڕژێمی پێشووی عێراق و باڵوێزخانەکانیان ئەنجام ئەدرا د. محەمەد سابیر سەرپەرشتی کردووە و پلان داڕێژەر و بەشداربووە بە تایبەت لەو وڵاتانەی کە خۆی لێیبووە وە سەرپەرشتی ئەو وڵاتانەشی کردووە کە لێی نەبووە، وەک (خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا، سوید و وڵاتانی تریش) وەک بەرپرسی لقی ئەوروپای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵەی ڕەنجدەران .
• لەکاتی بەرپرسیارێتیی لق و ڕێکخراوی کۆمەڵە لەدەرەوەی وڵات گۆڤارێکیان بەناوی (ڕاپەرین) لە وڵاتی سوید، (دەنگی یەکێتیش) کە گۆڤارێکی مانگانە بوو وەک لقی ئەوروپای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چاپیان دەگەیاند وبڵاویان دەکردەوە لەناو ئەوروپادا، هەموو بڵاوکراوەکانی کە لەناوەوەی کوردستان دەردەچوو د. محەمەد سابیر لە لقی ئەوروپا سەرپەرشتی چاپکردنەوەی دەکرد و لە ئەوروپا بڵاویان دەکردەوە. لەگەڵ چەندین گۆڤاری تر بە ئینگلیزی، عەرەبی و کوردی لەدەرەوە سەرپەرشتی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کردووە.
• لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی ساڵی 2001 هەڵبژێردراوە بە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تا کۆنگرەی سێیەمی ساڵی 2010 بە ئەندامی سەرکردایەتی ماوەتەوە.
• لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کە لە ساڵی 2010 لە سلێمانی بەسترا، هەڵبژێردراوە بە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
• ساڵی 2018 پاش هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق، بەربژێری فەرمی ناوەندی یەکێتیی نیشتماینی کوردستان بووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
بوارە دبلۆماسییەکان :
• ساڵی 1993 تا 2001 نوێنەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە فەرەنسا.
• ساڵی 2001 تا 2004 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لەو ماوەیەدا لە هەموو دیدارەکانی سەرۆک مام جەلال بەشدار و ئامادەکار بووە لەگەڵ هەریەک لە (دیک تشین، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و دۆناڵد رامسفێڵد وەزیری بەرگری و کۆڵن پاوڵ وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا) کە کۆبوونەوەی ئەنجامداوە. زیاتر لەوەش دیداری لەگەڵ کۆنگرێسمانە بەناوبانگەکانی وەک (جۆبایدن وجون مەکین وهیلاری کلینتۆن) ودەیان کۆنگرێسمان وسیاسەتمەداری ئەو کاتە وەک کیسینجەر و ولفوویتز ئەنجامداوە.
• نوێنەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە، لەزۆربەی کۆنگرەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق لە وڵاتانی جیهان.
• نوێنەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە، بۆ زۆرینەی کۆبوونەوەکانی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال لە وڵاتانی جیهان لەنێوان ساڵانی 1979 تا 2001، هەروەها وەک نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری هەموو کۆنگرەکانی پارتە سۆشیالیست و چەپەکانی ئەوروپای کردووە لەنێوان ساڵانی 1978 -2001.
• وەک نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چەندین زەمالەی خوێندنی بۆ خوێندکارانی کورد، وەرگرتووە لە وڵاتانی دەرەوە.
• وەک یەکێک لە ئەندامانی شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، بەشداربووە لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق لە ساڵی 1991 لە وڵاتی لوبنان.
• وەک یەکێک لە ئەندامانی شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشداربووە لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق لە ساڵی 1992 لە وڵاتی نەمسا.
• وەک یەکێک لە ئەندامانی شاندی یەکێتیی نیشتماینی کوردستان، بەشداربووە لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق لە ساڵی 1992 لە وڵاتی مصيف صلاح الدين.
• وەک یەکێک لە ئەندامانی شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشداربووە لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق لە ساڵی 2001 لە نیۆرک.
• وەک یەکێک لە ئەندامانی شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشداربووە لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق لە ساڵی 2002 لە لەندەن.
• ساڵی 2004 بووە بە باڵێۆز لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق.
• لە ئەیلولی 2004 وە بووە بە باڵیۆزی عێراق لە کۆماری چینی میللی.
• ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە ئەنجومەنی باڵێۆزانی عەرەب و بۆ ماوەیەکیش سەرپەرشتیاری (ڕاگری سلکی دیبلۆماسی بالێۆزانی عەرەبی) بووە لە وڵاتی چین.
• سەرۆکی وەفدی عێراق بووە بۆ کۆبەندی (عەرەبی- چینی) لە (پەکین -دۆحە- قاهیرە).
• سەرۆکی وەفدی عێراق بووە بۆ کۆبەندی (عەرەبی -یابانی) لە تونس لە ساڵی 2012.
• سەرۆکی هەموو وەفدەکانی عێراق بووە، بۆ کۆبوونەوەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی وڵاتانی ئاسیا (CICA) کە لە (ئیستەنبوڵ، کازاخستان، چین) گیرا بوو لەنێوان ساڵانی 2010 -2013.
• لە ڕێکەتی 20-5-2010وە سەرۆکی دائیرەی ئاسیا و ئوسترالیا بووە، لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق.
• لە ڕێکەوت 17-4-2013 تا 1-1-2016 بووە بە باڵیۆزو نوێنەری هەمیشەیی وڵاتی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف.
• ساڵی 2013 عێراق سەرۆکایەتیی کۆنگرەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی وەرگرت، کە د. محەمەد سابیر سەرۆکایەتی دەکرد، ئەم کۆنگرەیە ئۆرگانێکی گرنگی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بارەگاکەی لە جنێیڤە.
• کۆنگرەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی 65 وڵات ئەندامن لەو کۆنگرە جیهانیەدا. عێراقیش یەکێکە لەو 65 ئەندامە، ساڵانە کۆبوونەوکانی ئەو کۆنگرەیە لەلایەن نوێنەرانی ئەو 65 وڵاتەوە دەبێت بە دەوری و بە گوێرەی پیتی (ئەبجەدی)، ناوی هەر وڵاتێک لەو 65 وڵاتە بۆ هەر خولێکی کۆنگرەکە دیاری دەکرێت، هەموو ئەندامی ئەو کۆنگرەیە مافی ڤیتۆ یان هەیە، بریارەکان دەبێت بە کۆی دەنگی هەموو ئەندامان بێت، واتە بە (اجماع) بێت بۆیە بریار وەرگرتن لە کۆنگرەیەکی ئاوا گەورەدا زۆر قورسە، چونکە هەر دەوڵەتێک ڕاوبۆچوونی جیاوازی هەیە لەسەر بڕگەکانی داماڵینی چەکی ئەتۆمی، بەرژەوەندیەکانی خۆیان لەسەروو هەموو شتێکەوە دائەنێن، دیارە قورسی پرسەکە کە پابەندە بە سیاسەتی نێودەوڵەتی و جیهانییەوە، بەتایبەت لەو کۆنگرەیەدا کێشەی گەورەی نێوان هندستان و پاکستانە لە رووی بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی و ( موادە) تیشکدارەکان و کڵاوەی ئەتۆمی و تیکنۆلۆجیکەیەوە بۆیە زۆر زەحمەتە بڕیار وەربگیرێت لەم کۆنگرەیەدا، هەر لەبەر ئەو هۆکارانەش بووە کە عێراق سەرۆکایەتی ئەم کۆنگرەی وەرگرت، ماوەی 17 ساڵ بوو کۆنگرە نەیتوانی بوو هیچ بریارێک لەسەر بەندەکانی چۆنیەتی داماڵینی چەکی ئەتۆمی وەرگرێت و چەقی بەستیوو لە شوێنی خۆیدا، چونکە پاکستان لە دواین بەشی کۆبوونەوەکاندا ڤیتۆی بەکار دەهێنا.
• لەو کۆنگرەیەدا کە د. محەمەد سابیر، وەک نوێنەری هەمیشەیی عێراق سەرۆکایەتی دەکرد و لە دانیشتنی یەکەمی کردنەوەی کۆنگرە کە بەرێز هۆشیار زێباری، وەزیری ئەو کاتەی دەرەوەی عێراق بەشداربوو، وتاری عێراقی پێشکەش کرد و ڕاوبۆچوونەکانی دەوڵەتی عێراقی لەمەر داماڵینی چەکی ئەتۆمی خستە بەر دەست ئەندامانی کۆنگرە.
• سەبارەت بە سەرۆکی ئەو خوولەی کۆنگرە کە (د.محەمەد سابیر) سەرۆکایەتی دەکرد ئەرکێکی زۆر قورس و ئەستەمی لەبەر دەمدا بوو، چونکە کارێکی وا ئاسان نەبوو بۆیە لە یەکەم رۆژی دەست بەکاربوونییەوە، دەستی کرد بە کۆبوونەوەو دانووستاندن لەگەڵ هەموو باڵیۆزو نوێنەرانی هەموو وڵاتانی ئەندامی کۆنگرە پرۆگرام و نەخشەی کاری خۆی خستە بەردەمی هەموویان بە تایبەتی پاکستان. دوای هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر و چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەشداربووەکان کە بۆ ماوەی 3 مانگ کۆبوونەوەکان بە درێژایی ڕۆژەکان و بە بێ ماندوو بوون و بەردەوام بوو، رۆژ نەبوو کێشە نەیەتە پێشەوە و هەوڵی چارەسەر کردنی نەدرێت، خۆشبەختانە دواجار لەو کۆنگرەیەدا بە سەرۆکایەتیی د. محەمەد سابیر، بە نوێنەرایەتیی عێراق، دوای (17) ساڵ، توانرا بریارێکی نوێ وەربگیرێت بە کۆی دەنگی هەموو ئەندامانی کۆنگرە، کە ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ وڵاتی عێراق پاش چەندین ساڵ، بە هەوڵی سەرۆکایەتی( د. محەمەد سابیر) و تیمەکەی ئەو بڕیارە وەرگیرا لەسەر پرۆگرامی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە جیهاندا، دیارە ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ عێراق و خودی دکتۆر محەمەد.
بۆیە چەندین نامەی پیرۆزبایی و دەست خۆشی و سەرکەوتن بۆ د . محەمەد سابیر نێردرا، لەلایەن وڵاتانی ئەمریکاو بەریتانیا و فەرەنسا و چین و روسیا و چەندین وڵاتی تر، هەروەها سوپاسگوزاری و دەست خۆشی وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرجەم باڵیۆزەکانی عێراق و ئەو باڵیۆزانەی وڵاتان کە لە جنیێڤ کاریان دەکرد، پێشکەش کرا.
• دکتۆر محەمەد سابیر ئەندامی وەفدی عێراقی بووە کە بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامدرا بۆ کۆبوونەوەکانی جنێڤ (2) سەبارەت بە کێشەی سوریا، کە لەلایەن کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕێکخرا بوو سەرپەرشتی دەکرا لە بارەگای سەرەکی (UN) لە جنێڤ و هەروەها لە شاری مۆنترۆی سویسرا کە چەند کۆبوونەوەیەکی لەو شارە گێڕدرا.
بوارە زانستی و ئەکادیمییەکان:
• پێشکەشکردنی داوا و فۆڕمی دامەزراندن لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لە ساڵی 1990، بەڵام بەهۆی کورد بوونیەوە وەرنەگیرا، وەڵامدانەوەی ئەو ئاژانسە بۆ دکتۆر محەمەد سابیر بەم جۆرە بوو: (ئەگەر چی هەموو مەرجەکانی وەرگرتنی ئەو پۆستەی کە داوات کردووە لە تۆدایە بەزیادەوە، بەڵام بۆ وەرگرتنی پۆست لەم ئاژانسە دەبێت ئەو کەسە خاوەن دەوڵەت بێت و دەوڵەتەکەی بۆی داوا بکات، ئینجا وەردەگیرێت لەو ئاژانسەدا) هەروەکو ئاماژەی پێکرا سەرجەم مەرجەکانی تێدا بوو جگە لە نەبوونی دەوڵەت.
•توێژەر بووە لە زانکۆی سلێمانی- کۆلێژی زانست- بەشی فیزیا لە ساڵی 1971 تا ساڵی 1975.
• هاوشانی خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی ستۆکهۆڵم مامۆستای یاریدەدەر بووە لە زانکۆکە لەنێوان ساڵانی ( 1981-1988).
• مامۆستا بووە لەبەشی توێژینەوە و گەشەپێدانی ئەتۆمی لە زانکۆی ستۆکهۆڵم لە سوید، لەنێوان ساڵانی 1983-1992.
• توێژەر بووە لە دەزگای پشکنینی ئەتۆمی (SKI) لە وڵاتی سوید، لەنێوان ساڵانی 1989-1992.
• بڵاوکردنەوەی 14 توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە فیزیای ئەتۆمی لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی جیهان (جێگەی ئاماژە پێکردنە توێژینەوەی ئەتۆمی یەکێکە لە توێژینەوە باڵاکانی ئێستای دنیا).
•بەشداریکردووە لەزۆربەی کۆنفرانسە زانستییە نێودەوڵەتیەکاندا، کە لەبواری ئەتۆمدا بووە، لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤی (سوید، دانیمارک، فنلەندا و ئایسلاند) هەروەها لەو کۆنفرانسانەی کەلە فەرەنسا و بەلجیکا و وڵاتانی تری ئەوروپا گیراوە، لەو بوارەدا ئەنجامی توێژینەوەی خۆی پێشکەش بە کۆنفرانسەکان کردووە.
بەشێک لەو دیدار و کۆبوونەوە تایبەتە لەگەڵ ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بوون:
دکتۆر محەمەد سابیر، وەک کارەکتەرێکی ئەکادیمی و زانستی و سیاسی، خاوەن پەیوەندییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتییە و زۆرێک لەو پەیوەنیانەی بەکارهێناوە بۆ خزمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆزی کورد، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجامداوە، لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە ناودارەکانی دنیایی سیاسی و دبلۆماسی، کە سەرجەمیان لەئێستادا بۆتە خەرمانێکی گەورە بۆ حکومەتی هەرێم و کۆدەنگی دۆزی کورد، لەوانە:
• کۆڵن پاوڵ، وەزیری دەرەوەی پێشوو تری ئەمریکا.
• رامسفێڵد، وەزیری بەرگری ئەمریکا (چەندین جار).
• کۆندۆلیزا رایس، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێشووتری ئەمریکا.
• سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی یابان.
• سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا.
• سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی وڵاتی هندستان.
• سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی کۆریای باشور.
• سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی کازاخستان.
• سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئازربایجان.
• سەرۆک کۆماری ئەندەنوسیا.
• ویڵی براند، سەرۆکی سۆسیالیست ئەنترناسیۆناڵ (کەسایەتییەکی گەورەی جیهانی بوو).
• ئولف پاڵمیە، سەرۆک وەزیرانی سوید.
• ستیڤن ئەندەرشۆن، وەزیری دەرەوەی سوید.
• ئینگ ڤارکارلسۆن، سەرۆک وەزیرانی سوید.
• ئامادەکردن و ئەنجامدانی سەردانێکی مێژوویی هەڤاڵ سەرۆک مام جەلال کە ئەو کات سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ بوو، بۆ وڵاتی چین و دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری چینی میللی، کە بۆ جاری یەکەم بوو لە مێژووی وڵاتی عێراق و لەسەرەتای دروست بوونی پەیوەندی دبلۆماسی لەنێوان وڵاتی عێراق و چینی میللی لە 1958ەوە سەرۆک کۆمارێکی عێراق سەردنی کۆماری چینی میللی بکات، کە لە سەردانەدا ( سەرۆک مام جەلال) چاوی کەوت بەسەرۆک کۆمار، سەرۆکی وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، سەرجەم دەسەڵاتدارانی حزبی و حکومی وڵاتی چین، لەوەش گرنگتر لەو سەردانەدا و لەسەر داوای سەرۆک مام جەلال وڵاتی چین بڕیاریدا لەقەرزی زیاتر لە (7) ملیار دۆلاری سەر وڵاتی عێراق خۆشبێت.
• دوو جار ئامادەکاری و سەرپەرشتی کردنی سەردانی هەڤال (سەرۆک مام جەلال) وەک سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە، بۆ لای بەرێز (فرانسۆ میتران) سەرۆک کۆماری فەرەنسا، کە دیدارەکانی زۆر سەرکەوتوو و پربایەخ بوون،لەگەڵ زۆرینەی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا، د.محەمەد سابیر بۆ هەردوو جارەکە بەشدار بووە لە کۆڕ و کۆبوونەوەو سەردانەکەی سەرۆک مام جەلال.
هەوڵەکانی لە بوارە جۆرا و جۆرەکان، لەپێناوی دۆزی کورد و ئاشنابوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دنیای دەرەوە:
• پەیوەندی لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی جیهانی درووستکردووە بۆ هاوکاریکرنی هەرێمی کوردستان.
• پەیوەندییەکی پتەوی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا درووستکردووە.
• پەیوەندییەکی پتەوی لەنێوان هەرێمی کوردستان و زۆر لە وڵاتە ئەوروپییەکان درووستکردووە.
• لە وڵاتی فەرەنسا و لەماوەی نوێنەرایەتیکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیداری ئەنجامداوە لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی ئەو وڵاتە وەک (دوو جار فرانسوا میتران سەرۆک کۆماری فەرەنسا، دوو جار ئالان ژوپیە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، فرانسوا لیوتار وەزیری بەرگری فەرەنسا، جەردین جار بیرنارد کۆشنەر، وەزیری مافی مرۆڤی فەرەنسا، وەزیری کولتووری فەرەنسا جاک لانگ).
لە چالاکییە سیاسیەکانی لە فەرەنسا چاوی کەوتووە بە سەرۆکی پەرلەمان و سیناتۆر و سەرۆکی زۆربەی حزبەکانی فەرەنسا وەک میشیل روکارد و فرانسوا ئولاند ...هتد.
• ئەو کاتەی د.محەمەد سابیر باڵیۆز بووە لە چین و جنێڤ، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی تر پەیداکردووە بۆ نموونە، لە چین پەیوەندی لەگەڵ 165 باڵیۆزی وڵاتان هەبووە و ت ئێستاش ئەم پەیوەندییانە لەگەڵ زۆربەیان بەردەوامە و بەهەمان شێوەش لە جنێڤ.
• ساڵی 2014 لە هۆڵی مافی مرۆڤ، لەنەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەم جار سمینارێکی گەورەی سازکرد وەک باڵیۆزی عێراق لەسەر هەڵەبجە و ئەنفال و زیاتر لە 120 دیبلۆمات و شارەزا و باڵیۆزی وڵاتان بەشداریان تێدا کردوو وتاریان پێشکەش کرد، لەو سیمینارەدا فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری پێشکەش کرا، سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی عێراق دژی گەلی کورد لەهەڵەبجە (لە ئەنفال و کیمیاباران و لەسێدارەدان) یەکەم جار بوو لە مێژووی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سیمینارێکی وا گەورە ڕێکبخرێت سەبارەت بەتاوانەکانی ڕژێمی بەعسی عێراقی بەرامنەر بە کورد و کیمیابارانی هەڵەبجەو و ئەنفال وە ئەو ژمارە زۆرەی ئەو باڵیۆزانەو دیبلۆماتکارانەری (UN) ئامادەبێت، کە ئەم سیمینارەش دکتۆر محەمەد سابیر پێشکەشی کرد بە ناوی (هەڵەبجە و ئەنفال) لەو کۆنفرانسەدا وەفدێکی یاسایی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداریان تێدا کرد، هەروەها کۆمەڵێک شارەزا لەبواری چەکی کیمیایی و جینۆساید لە وڵاتانی سویسرا، نەمسا و فەرەنسا بەشداریان کرد و دید و بۆچوونی خۆیان پێشکەش بە کۆنفرانسەکە کرد، کە ڕۆژێکی تەواوی خایاند.
• لە بەرواری 9-9-2004 تا 30-4-2020 باڵیۆزی عێراق بووە لە کۆماری چینی میللی. لەماوەی کارکردنی وەک باڵیۆزی عێراق لە چین توانیویەتی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ پارتی کۆمیۆنیستی چینی پەیدا بکات و تەنانەت لەسەر ئاستی حزبیش توانیویەتی ساڵانە دوو وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی وڵاتی چین بکات، وەفدێک لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و وەفدێک لەسەر ئاستی کادرە پێشکەوتووەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەماوەی کارکردنی وەک باڵیۆزی عێراق لە چین دیداری لەگەڵ زۆربەی سەرکردە عەرەبەکان ئەنجامداوە کە سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە وەک (پادشای ئوردن، سەرۆکی سۆدان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، کوەیت و فەلەستین) چەندین جار لەگەڵ مەحمود عباس یەکتریان بینیوە و دیداریان ئەنجام داوە.
• پێشوازی کردن لە وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێز هۆشیار زێباری چ لەو کاتەی کە لە چین بووە یان کە لە جنێڤ بووە، وەکو باڵیۆزی عێراق بەهەمان شێوە پێشوازی کردن و ڕێکخستنی هەموو سەردانەکانی وەزیرە جۆر بە جۆرەکانی عێراق چ ئەوانەی هاتوون بۆ چین یان ئەوانەی هاتوون بۆ جنێڤ و هەروەها هەموو ئەو وەفدانەی عێراق کە هاتوون بۆ چین یا جنێڤ، لەو کاتەی کە باڵیۆزی عێراق بووە لەو دوو وڵاتە.
• پێشوازیکردن لە بەڕێز ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی عێراق لە جنێڤ.
• بۆ یەکەمجار لەلایەن نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە جنێڤ دکتۆر محەمەد سابیر و هاوسەرەکەی ( هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد) لەبارەگای سەرەکی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە جنێڤ، پێشانگایەکی فۆلکلۆری و بازاری بەرهەمە عێراقییەکان و جلوبەرگی کوردی نمایشکرا و هەموو نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵە کولتوورییەکان کە لە جنێڤ بوون، سەردانی ئەو پێشەنگایەیان کرد و سەرۆکی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەرێز ( مایکل مولەر) بوو وە لێپرسراوانی حکومەت و هەموو باڵیۆزەکان و دبلۆماتکارەکان سەردانی پێشانگاکەیان کرد و ڕۆڵێکی زۆر باشی بینی لە ناساندنی کولتوور و بەرهەمەکانی عێراق و جلوبەرگی کوردی و میوزیکی کوردی، بە هەموو نوێنەران و ئەندامانی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەلی سویسرا.
• ئێستا دکتۆر محەمەد سابیر پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ سەرجەم کۆمسیۆنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ.
• باشترین پەیوەندی هەبوو لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتریز، سەرۆکی پەنابەرانی جیهانی (UNHCR) بوو لە جنێڤ و ئێستاش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە نیۆرک.
دیدار و نووسین و چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکان:
• لە وڵاتی سوید چاوپێکەوتنی کردووە، لەگەڵ زۆرینەی کە ناڵە میدیاییەکان و ڕۆژنامەکانی وەک (داگس نیوهێتەر، سڤانسکاداگ بلادت و ئافتونی بلاد...هتد) سەبارەت بە دۆزی کورد و سیاسەتە پڕتاوانەکانی دەسەڵاتدارانی رژێمی پێشووی عێراق کە دژ بە گەلی کورد پیادەیان کردووە.
• لە وڵاتی فەرەنسا چاوپێکەوتنی کردووە لەگەڵ زۆرینەی کەناڵە میدیاییەکان ورۆژنامەکانی وەک (لوموند، فیگارو، لیبراسیون... هتد).
• لە وڵاتی ئەمریکا چاوپێکەوتنی کردووە لەگەڵ زۆرینەی کەناڵە میدیاییەکان و ڕۆژنامەکانی وەک (FOX News, CNN، نیویرک تایمز و واشنتۆن پۆست... هتد).
• لە وڵاتی چین چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە لەگەڵ زۆربەی ڕۆژنامەکانی وەک (China Times ,China Daily ، ڕۆژنامەی گەلی چین زمانحاڵی پارتی کۆمیونستی چین)وە چەندین چاوپێکەوتن لە کەناڵەکانی چین وەک (CCTV,CCTV3,phonex TV) ئەم کەناڵانە شارەزان لە چاوپێکەوتنی سەرکردەکانی جیهان، هەروەها چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی شینخوای چینی کردووە و دەیان نووسین و چاوپێکەوتنی لە ڕۆژنامەکانی چینیدا بڵاوبووتەوە.
وەرگرتنی ڕێزلێنان، لە پاش هەوڵ و کارە سەرکەوتووەکانی:
• وەرگرتنی بڕوانامەی رێزلێنان وەک باڵیۆزی کۆماری عێراق لە وڵاتی چین.
• ڕێزلێنان و سوپاسنامەی بەرێز سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
• ڕێزلێنان و سوپاسنامەی بەرێز دکتۆر سعدون دلیمی ، وەزیری رۆشنبیری عێراق.
• ڕێزلێنان و سوپاسنامەی بەڕێز هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی پێشوو تری عێراق.
• ڕێزلێنان و سوپاسنامەی بەڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق.
• ڕێزلێنان و سوپاسنامەی بەرێز سامر غەزبان، وەزیری نەوتی پێشوو تری عێراق.
• ڕێزلێنان و سوپاسنامەی بەڕێز وەزیری پلاندانانی عێراق.
• ڕێزلێنان و سوپاسنامەی بەرێز حسین شهرستانی، وەزیری نەوتی عێراق.
• ڕێزلێنان و سوپاسنامەی بەڕێز محەمەد بەیاتی، وەزیری مافی مرۆڤی پێشوو تری عێراق.
• رێزلێنان و سوپاسنامەی بەرێز دکتۆر عەبدولباست، سەرۆکی دەستەی چاودێریی درایی عێراق.
• ڕێزلێنان و سوپاسنامەی بەڕێز وەزارەتی دەرەری ئەندەنوسیا.
• دەیان نامەی ڕێزلێنان و سوپاسگوزاری تری لەلایەن وەزیرەکانی تری حکومەتی عێراق و ئەو وڵاتانەی کە کاری تێدا کردووە.
د. محەمەد سابیر، وەک کارەکتەرێکی ئەکادیمی و زانستی و سیاسی، خاوەنی پەیوەندییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتییە و زۆرێک لەو پەیوەندییانەی بەکارهێناوە بۆ خزمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆزی کورد، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجامداوە، لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە ناودارەکانی دنیایی سیاسی و دبلۆماسی، کە سەرجەمیان لەئێستادا بووتە خەرمانێکی گەورە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆدەنگی دۆزی کورد. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!