جۆری وشە: ناو
واتا: بیستۆک؛ ئامێری پێ بیستن؛ ئامێری گواستنەوەی دەنگ.
ئەوانەی وشەی عەرەبی کەمتر بەکار دەهێنن پێی دەڵێن: هێدفۆن؛ ئێیەرفۆن؛ هێدسێت.
لە ڕۆژهەڵات: (هاندز فری) چونکە فارسەکانیش وای پێ دەڵێن. وەک چۆن لە باشوور عەرەبییەکە بەکاردەهێنرێت!
عەرەبی: سماعة
ئینگلیزی:
(Earphone) ئێیەرفۆن
(Headset) هێدسێت
(Headphone) هێدفۆن
(Hands-free) هاندز فری
پارچە ئامێرێکی ئەلیکترۆنییە، بەزۆری لە جووتێک پێکهاتووە، هەیە وایەردارە و هەیە بێوایەرە، جۆر و ڕەنگ و شێوازی زۆری هەیە، دەخرێتە ناو کونی گوێ یان دەکرێت بە سەر گوێوە تا بتوانرێت بەشێوەیەکی تایبەت گوێ لە دەنگی ناو مۆبایڵ و ڕادیۆ و موسیکی تۆمارکراو و ...هتد بگیرێت. هەرچەند لە فەرهەنگەکاندا وشەی بیستۆک وەک واتای تەلەفۆن دانراوە، بەڵام لەم کۆتاییەدا وشەی تەلەفۆن و مۆبایڵ، وەک نیمچە نێونەتەوەییان لێ هاتووە و کەس پێیان ناڵێت بیستۆک. بۆیە وا خەریکە بۆ سەماعە بەکاردێت. [1]
بیستۆک: =KTML_Bold=فەرهەنگی خاڵ=KTML_End=
تەلەفۆن
بیستۆک: =KTML_Bold=هەنبانە بۆرینە=KTML_End=
کوردی: تەلەیفون، تێل، تەل
فارسی: تلفن. [2]
Anmärkning : Kurdipedia vill samla " alla " kurdiska ord och fraser från alla dialekter . Snälla hjälp Kurdipedia ...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8 gånger