ناو: خالید
نازناو: خالید فاتیحی
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان عەبدولکەریم
ساڵی لەدایکبوون: 1964
شوێنی لەدایکبوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان
$ژیاننامە$
خالید عەبدولڕەحمان فاتیحی، ناوی تەواوی خالید عەبدولڕەحمان عەبدولکەریمە و نازناوی فاتیحییە، لە ساڵی 1971 لە #رۆژهەڵاتی کوردستان# لەدایک بووە. تەمەنی منداڵی لە ناوچەی #پشدەر# بەسەربردووە، لەلای باوکی دەستی بە خوێندنی قورئانی پیرۆز و #گوڵستانی سەعدی# کردووە، لە کۆمەڵگەی تووەسووران تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. یەکەم پەرتووک کە خوێندیەوە #تاریک و ڕوون#ی مامۆستا #هێمن موکریانی# بوو. یەکەم بەرهەمی بڵاوکراوەی هەڵبەستێک بوو بە ناونیشانی مەلی خۆزگە کە لە ساڵی 1987 لە ژمارە (56) گۆڤاری #کاروان#دا بڵاوکرایەوە، شارەزایی لە زمانی فارسیدا هەیە و بە دەیان بابەتی ئەدەبی لە زمانی فارسییەوە هێناوەتە سەر زمانی کوردی. لە ساڵی 1991 وە ئەندامی #یەکێتی نووسەرانی کورد#ە.
خالید فاتیحی، وەرگێڕ و هۆنراوەنووسێکی کوردە خاوەنی چەندین پەرتووکی وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی کوردی.
=KTML_Bold=بەشێک لە بەرهەمەکانی=KTML_End=
1-باوکان و کوڕان
2-بەفری گەرم
3-تاتار خەندان
4-دار هەناری سەر گردەکە
5-غەوارەکەی شار
6-کاکاو
7-داستانی حزێکی شێت
8-خوازبێنی
9-ئەگەر مارەکەیان کوشتبایە
10-ئاو
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 421 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !