ئێرە بۆ ژیان ناشێت
لێرە باران سوور و
ئەشک سوور و
کفن سوورە
ئێرە ناشێت بۆ پێکەنین
لێرە ئەشق کورت و
تەمەن کوورت و
ژیان کورت و
غەم درێژە
غەمی ئێرە زەمەن نازانێت
دڵ ناناسێت
ئێرە پڕ پڕە لە یاساوڵ
پڕە لە ئازادی تەحریم کراو
پڕ پڕە لە جەلادو دوژمن
پڕە لە تینووی خوێنی کوڕان
لێرە کچەکان هەرزوو پیر ئەبن
مناڵەکان بەشیرەوە هەتیوی ئەخۆنەوە
پیرەکان نامرن هەتا دڵیان نەشکێت
ئێرە نیشتمانی
مەرگ و شەهیدە
نیشتمانی لەت لەت و هەڵواسراوە
ئێرە ... کوردستانە
ناوی نووسەر: #کەژاڵ ئیسماعیل عەبدوڵڵا# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 320 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !