بۆ ئەوەی ڕۆژانە کالۆرییەکی کەمتر وەربگریت و شەکر نەخۆیت، هەنگوین پێشنیارکراوە کە بەکاربێت لە خواردن و خواردنەوەکان لەبری شەکر، چونکە هەڵبژاردنێکی تەندرووستترە لە شەکر، بەڵام ئایا واتای ئەوە دەگەیەنێت کە بێ سنوور خواردنی هەنگوین تەندرووستبێت؟
بە پێی هەواڵێکی washington post هەنگوین هەندێک جۆری ماددەی خۆراکیی تێدایە، وەکوو ئاسن و ڤیتامین C، بەڵام ڕێژەکەی زۆر کەمە-کەمترە لە %1ی ئەو بڕەی تۆ ڕۆژانە پێویستتە، هەر بۆیە نابێت وەکوو سەرچاوەیەکی ماددەی خۆراکی تەماشای بکرێت و گرنگیی بە خواردنی دیکەی تەندرووست نەدرێت.
هەنگوین دەبێت وەکوو هەر جۆرە شەکرێکی دیکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، کە دەکرێتە ناو خواردن و خواردنەوەکان، یان بە ئاسایی دەخورێت و نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت.
بڕی ڕێگەپێدراوی هەنگوین بۆ تەندرووستی پێویستە بۆ پیاوان زیاتر نەبێت لە 9 کەوچکی چا (36 گرام)، بۆ منداڵان و خانمانیش زیاتر نەبێت لە 6 کەوچکی چا (24 گرام)، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی یەک کەوچکی چا لە هەنگوین (6 گرام) شەکری تێدایە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 284 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !