لە بارەگای سەرەکی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، #وەهاب هەڵەبجەیی# بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر، پێشوازی لە وەفدێکی باڵای سەربازیی کونسوڵی هۆڵەندا کرد.
وەفدەکە پێکهاتبوون لە کۆلۆنێڵ کیس مارسێلس ڕاوێژکاری سەربازی بۆ کاروباری چاکسازی پێشمەرگە لە کونسوڵگەری گشتی هۆڵەندا کرد. لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوایین هەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزە سەربازییەکانی #هەرێمی کوردستان# و ئاستەنگییەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە کرا.
هەروەها پشتیووانیی خۆیان بۆ هێزەکانی دژەتیرۆر و فەرماندە و سەربازەکانی ئەو هێزە دووپاتکردەوە لە پای هەوڵ و ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی مەترسییەکانی تیرۆر لە ناوچەکەدا، لای خۆیەوە بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر، سوپاس و پێزانینی دەربڕی بەرانبەر پشتیووانی بەردەوامی هۆڵەندا لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە گشتی و دژەتیرۆر بە تایبەتی. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 330 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !