بەژنی تۆ یا بەژنی ڤینۆس ئەی فریشتەم شەنگترە
خونچە تەنگتر یا دەمی تۆ یا دڵی من تەنگترە
چاوی کاڵی پڕ لە ورشەت یا گەلاوێژ گەشترە
خاڵی گۆنای ناسکت یا بەختەکەی من ڕەشترە
دەنگی دڵبزوێنی تۆ یا شیعری من پڕسۆزترە
پەرچەمی ڕیحانەییت یا ڕۆژگار ئاڵۆزترە
عەشقی من یا گیانی ساوا یا فریشتە پاکترە
ژینی جیایی یا مەرگ کامیان لە کامیان چاکترە
نووسەر: #کامەران موکری# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 225 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !