کاتێک چەندین کاتژمێر خواردن ناخۆیت و بەڕۆژوویت، بۆ ئەوەی جەستەت تووشی شۆک نەبێت، پێویستە لە کاتی شکاندنی ڕۆژووەکەت گرنگی بە تەندرووستییت بدەیت.
لە کاتی بەربانگدا وا باشترە سەرەتا خواردنێکی سووکی وەکوو سووپ، شلە، یاخود ئەو خۆراکە سووکانە بخۆیت کە بەخێرایی هەرس دەبن، دوای کاتژمێرێک ئەوسا دەست بکەی بە خواردنی ژەمی ئێواران، هەروەها دوو کاتژمێر دوای بەربانگ کەڵک لە خواردنی میوەی تازە وەربگرە و هەوڵبدە هەمیشە لە کاتی بەربانگدا کەڵک لەم پێنج جۆرە بەرهەمانە وەربگری: نان، میوە، سەوزە، پڕۆتین، بەرهەمە شیرەمەنییەکان.
لە کۆتاییدا، لە کاتی ڕۆژووشکاندن لەجیاتی خواردنی شیرینی، ڕۆژووەکەت بە خورما، یاخود بە کشمیش بشکێنە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 346 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !