نۆرە گاڕانی
لە لادێکانی کوردستان یەک کەس دەبووە گاوان و چێڵ و مانگای هەموو ئاوایی دەبردە لەوڕاندن و ئاقاری بەرانبەر کاری گاوانی (دانەوێڵە یان نان یان پارە) دەبووە حەقە گاوانی، ئەگەر گاوانیش لە ئاوایی دەست نەکەوتایە هەر جارەی خاوەن چێڵێک لەسرەی خۆیدا دەبووە گاوان بەوەش دەوترا: نۆرە گاڕانی، ئەوە بووە بە ئیدیۆم ئەگەر کەسێک لە فەرمانگە و سەر کارەکەی خۆیدا ڕۆژانە بە بەردەوامی دەوام نەکات و هەر ڕۆژەی فەرمانبەرێک بچێتە دەوام و ئەوانیتر لە ماڵەوە بن بە فشە پێکردن و گاڵتەوە دەوترێت بووە بە نۆرە گاڕانی.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 317 gånger