خواردن ڕێگەیەکی سەرەکییە بۆ ئەوەی کێشت بە تەندرووستی بمێنێتەوە و خۆت لە نەخۆشی بەدووربیت، پزیشکان ڕێنمایی خەڵکی دەکەن وریای جۆری خۆراکەکان بن، لە هەموو کاتەکان، بەتایبەتیش لە شەواندا.
خواردنی نانی سپی و سەمون پێش نووستن، هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدراتی تێدایە، ئەو وزەیە پێویستە بەکاربهێنرێت، نەک بەسەریدا بخەویت، چونکە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری.
هەروەها خواردنی نان و سەمون هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، نەخۆشی دڵ و بەرزیی فشاری خوێن.
ئەو کەسانەی حەز بە خواردنی شەوان دەکەن، دەتوانن ژەمی سوک و بچوک بخۆن، وەکوو میوە، سەوزە، ماست، شیر، یان ئەو خواردنانەی شەکر و کاربۆهیدراتیان تێدانییە یان زۆر کەمە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 463 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !