#سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی#، لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، وتیشی، دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەبارەی بارودۆخی پەڕڵەمان و پڕۆسەی دەنگدانەوە ڕایگەیاند، ئێمە وەکوو فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت و یاسای هەڵبژاردن دەبێت هەمواربکرێتەوە. ئەو ئەندام پەڕڵەمانەی یەکێتی لەبارەی ئەو گرژی و ئاڵۆزیەی ڕۆژانی پێشووی پەڕڵەمانەوە ڕوونیشیکردەوە، ئەوەی فراکسیۆنی یەکێتی ئەنجامیدا لەبەر شکۆی پەڕڵەمان بوو، وتیشی، ئێمە هۆڵی پەڕڵەمانمان جێنەهێشت و هیچ دەنگدانێک نەکراوە. ئاشکراشیکرد، پارتی لەسەر خۆسەپاندن بەردەوامە و سکرتێری پەڕڵەمان لە پەڕڵەمانتارێکی پارتی دڵسۆزترە بۆ ئەو حزبە، کە وەک ئەندامێکی لقی پارتی هەڵسوکەوت دەکات. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی جەختیشیکردەوە: هەڵوێستی #هێمن هەورامی# جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان دژی قسەکانی #مەسعود بارزانی#یە. لەبارەی کورسی پێکهاتەکانەوە ئەو ئەندام پەڕڵەمانەی یەکێتی ڕاشیگەیاند، پێویستە پێکهاتەکان نوێنەرایەتی خۆیان بکەن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 401 gånger