=KTML_Bold=یەکێتیى ڕازى نەبووە، هێزى تایبەت لە خاڵە سنوورییەکان جێگیربکرێت=KTML_End=
حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە برى جێگیکردنى هێز لە دەروازە سنوورییەکان، لیژنەیەکى تایبەتى بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتى خاڵە سنوورییەکان درووستدەکات.
بەپێى ڕێککەوتنى پارتى و یەکێتیى بەر لەوەى بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیران لە بارەى درووستکردنى هێزى تایبەت لە خاڵە سنوورییەکان درووست بدرێت. لیژنەیەکى تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتى خاڵە سنوورییەکان درووستدەکرێت.
#قوباد تاڵەبانى#، جێگرى سەرۆکى حکومەت بەهۆى ترس لە پێکدادان و درووستبوونى کێشە بەهۆى جێگیرکردنى هێزى تایبەت لە خاڵە سنوورییەکان، پێیباشبووە لە سەرەتادا لیژنەیەک درووستبکرێت.
#ئاوات شیخ جەناب#، وەزیرى داریى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ ڕایگەیاند، کە تاوەکوو گەندەڵى هەبێت مووچە دوادەکەوێت وەک ئاماژەیەک بۆ نە شەفافى لە داهاتى خاڵە سنوورییەکان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 411 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !