=KTML_Bold=نە مەسرور بارزانى لەگەڵ گەڕانەوەى قوباد تاڵەبانییە، نە قوباد تاڵەبانیش دەگەڕێتەوە=KTML_End=
ناکۆییەکانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم و جێگرەکەى گەیشتۆتە بنبەست. بە ئەگەرى زۆرەوە تا کۆتاییهاتنى ماوەى ئەو کابینەیە یەکێیتى لە بایکۆتکردنى بەردەوام دەبێت.
هەرچەندە حکوومەتى هەرێمى کوردستان دواین پەیامى خۆى لە بارەى گەڕانەوەى #قوباد تاڵەبانى# و تیمى یەکێتیى بۆ نێو کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران لە ڕێگەى شاندێکەوە گەیاندە قوباد تاڵەبانى، بەڵام هەوڵەکان لەو بارەیەوە هیچ ئەنجامێکى نەبووە و چارەسەرکردنى کێشەکان گەیشتە بنبەست.
لە کۆبوونەوە فەڕمى و نافەڕمییەکان نە #مەسرور بارزانى#، سەرۆکى حکوومەتى لەگەڵ گەڕانەوەى جێگرەکەى و تیمى یەکێتییە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، نە قوباد تاڵەبانیش جارێکى دیکە ئارەزووی گەڕانەوەی هەیە بۆ کۆبوونەوەکان.
بە ئەگەرێکی زۆرەوە دۆخەکە بە و شێوەیە بەردەوامى دەبێت و یەکێتیى و تیمەکەى لە حکومەت تاوەکوو هەڵبژاردنى داهاتووى پەڕڵەمانى کوردستان ناگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 345 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !