ئەو چاکەتەی شەوی ڕابردوو سەرۆکی حکومەت پێیەوە چووە ناو ئەو هەموو ڕەشوڕوتە لە چایخانەی مەچکۆ لە #هەولێر# مارکەکەی (ZEGAN)ە و نرخەکەی هەروەک لەبەرچاوتانە بایی 2490 دۆلارە، واتە 25 وەرەقە!
دەزانم بۆ کەسێکی پارەدار ئەمە هەر هیچ نییە، بەڵام بۆ سەرۆکی حکومەتێک کە پیرێژن و پیرەمێردە خانەنشینەکانی دوای 40 ساڵ خزمەت لەو حکومەتە بە هەزار فەلاکەت 350 هەزار دینار مووچەکەیانە، ئەویش نایاندەنێ و لەسەرەی مووچەدا دەمرن، نازانم جێی پێکەنینە یان گریان!
جا ئەوانەی ئەملاش وەک ئەوانەی ئەولا وان، دڵ لە دڵ نەیەن... [1]
#توانا ئەمین#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 641 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !