چاکە بکە و بیدە بە دەم ئاوەوە.
چاکە بکە و بە ئاوی دادە.
چاکە: کردەوەی باش (فەرهەنگی خاڵ) لە وڵاتی کوردەواردا کانی و سەرچاوەکان بەردەوام ئاویان لێدەڕوات، هەر کەسێک خەونێک یان نهێنییەکی هەبێت، بەتەنیا لەسەر سەرچاوەیەک دادەنیشێت و دەیگێڕێتەوە، واتە: قسەوباسەکە تەنیا ئاو ئاگادارە و لەگەڵ خۆی دەیبات، ئاو نهێنی پارێزە، بۆیە هەر کەسێک چاکە ئەنجامبدات، نابێت لای خەڵکی باسی بکات و خۆی پێوەهەڵکێشێت، دەبێت بیدا بەدەم ئاوەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 915 gånger