#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، هەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی هێزی دووپشک دەستپێکردووە، کە هێزەکە سەر بە #لاهور شێخ جەنگی#یە.
چەند ڕۆژێکە یەکێتی لە ڕێگەی هێزێکی تایبەتەوە دەستی بە هەڵمەتێک کردووە، ئەوەش بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی هێزی دووپشکی سەر بە لاهور شێخ جەنگی.
لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا چەندین کەسیان لە ئەندامانی هێزی دووپشک دەستگیرکردووە، ئەوەش لە ناوچە جیاوازەکان، بەتایبەتی #سلێمانی# و #هەڵەبجە#.
ئەم هەڵمەتە وەک هەوڵێک بۆ پاشگەزکردنەوەی ئەو کەسانەیە کە بوون بە ئەندامی هێزەکەی سەر بە لاهور شێخ جەنگی.
ئەو هەڵمەتە بەردەوامی دەبێت، کە هەڵمەتەکە زیاتر لەسەر ئاستی تاک کار دەکات و لە شوێنی جیاواز و بە جیا ئەندامانی هێزەکە دەستگیردەکات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 763 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !