#لاهور شێخ جەنگی#، هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و پۆڵاد شێخ جەنگی برای، بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی دایکیان (فاتمە قادر) ، لە شاری #کۆیە# نەکرد.
لاهور شێخ جەنگی و براکەی بە مەبەست نەچوونەتە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی دایکیان، ئەوەش بەهۆی ترسیان لە چۆڵکردنی شوێنی حەوانەوەیان لە گەڕەکی سەرچنار لە شاری #سلێمانی#.
پێش وەخت لەلایەن دەزگایەکی ئێراقی، لاهور شێخ جەنگی ئاگادارکراوە، کە شوێنی خۆی چۆڵ نەکات و دەرکەوتنەکانیشی کەمبکاتەوە و نەچێتە شوێنی گشتیش بە تایبەتی لەدەرەوەی شاری سلێمانی.
لاهور شێخ جەنگی بەهۆی ئەو هۆشدارییەوە نەچووەتە مەراسیمی بەخاکسپاردنی دایکی، کە ڕۆژی شەممە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردو لە شاری کۆیە بەخاکسپێردرا. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 667 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !