بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری سلێمانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان #مەسرور بارزانی#، کەمێک لەمەوبەر پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە کرد و ڕایسپارد کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ هۆکاری ڕووداوە دڵتەزێنەکە بکەن و بەهانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و هەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
سەرۆکی حکومەت هەروەها پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 728 gånger