لە پێنجەمین ساڵیادی ماڵئاواییکردنی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#سەرۆک و ڕابەری مێژوویی گەلەکەمان، ڕایدەگەیەنین کە کەسانێک لەناو #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# نەیانتوانی وەفاداری ئەو ڕێباز و ڕێگا ئاوەدانییەبن کە سەرۆک مام جەلال نەخشەی بۆ کێشا، نەیانتوانی فەلسەفەی مام جەلال قیبلەنمای خەباتیان بێت، دەرس و وانەیان لە حیکمەت و ئەزموون و دونیا بینیی سەرۆک مام جەلال وەرنەگرت، بەربەستیان دروستکرد لەوەی یەکێتیی بگەیەنین بە کەنارێکی ئارام.
جێی خۆیەتی لەم یادەدا بەڵێن دووپات بکەینەوە کە بەندە و هەڤاڵەکانم بەردەوامبین لەسەر ڕێ و ڕێبازی مام و هەموو شەهیدان و تێکۆشەرانی کوردستان تا بەدیهێنانی هەموو ئاوات و ئامانجەکان. [1]
#لاهور شێخ جەنگی#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,061 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !