بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو بۆردومانانە دەکەین کە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئۆردوگاکانی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵات ئەنجامی دەدەن، کە لە دەرئەنجامیدا بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
وێڕای سەرەخۆشیمان لە بنەماڵەی قوربانیان و هیوای هەرچی زووە چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، داواکارین حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی و نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئاست ئەو بۆردومان و پێشێلکارییانە هەڵوێستیان هەبێت و ڕێگابگرن لە ئەگەرەکانی دوبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە.[1]
فراکسیۆنی گۆڕان
28-09-2022
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 934 gånger